کۆمپانیای ڤایبەر لە ئێستادا بۆ پڕۆگرامی ڤایبەر خزمەتگوزاریەکی نوێی راگەیاندوە بەناوی (Secret Messages – نامەی نهێنی) ئەم تایبەتمەندیەش بریتیە لە دانانی کات بۆ سەیرکردنی وینە و دوای سڕینەوە دوای تەواوبونی کاتی دیاری کراو .

لە ئیستادا دەتوانن ئەم خزمەتگوزاریە بە دەست بهێنن بە نوێکردنەوەی پرۆگرامی ڤایبەر لە ئەپ ستۆر و پلەی ستۆردا .

چۆنیەتی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکە بەم شێوەیە دەبێت لە کاتی پەنجە داگرتن لە سەر ئایکۆنی کامێرا کە لە لیستی خوارەوە ڤایبەردا هەیە کاتێک نامە بۆ کەسیک دەنیریت ئەو وێنانەت نیشان دەدات کە لە مۆبایلەکەتدا هەیە دوای دیارکردنی ئەو وێنەیەی دەتەویت بنێریت لەسەرەوەدا نیشانەیەک هەیە وەکوو کاتژمێرێکی بچوکە لەوێدا دەستی پێدا دەگریت و لیستێکی بچوک لە خوارەوە دێتە خوارەوە و داوات لی دەکات هەڵبژێریت دوای چەند چرکە وێنەکە لە لای کەسی بەرامبەر بسرێتەوە دوای ئەوەی دیاریت کرد پەنجە بنێ دوگمەی ناردن و وێنەکە بۆ کەسی بەرامبەر دەروات و بە تەلخی و ناتوانێت سەیری بکات تا پەنجەی پێدا دەگرێت دوای داگرتنی پەنجە بە وێنەکە تەلخاتیەکەی نامێنێت و تا ئەو چەند چرکەیەی بۆت دیاریکردوە دەتوانیت سەیری وینەکە بکات دوای یەکسەر لای کەسی بەرامبەر نامەکە دەسڕێتەوە ، وە لەم ڤیدیۆیەی خوارەوەدا بە ئاسانی باسی لیوە کرا کە لە لایەن خودی ڤایەرەوە ئامادە کراوە .

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ساڵانێکە لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێ ئاشنام بە تایبەتی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید, ئاروزوو دەکەم بەو زانیاریانەی هەمە خزمەت بە میلەتەکەم بکەم و لە تەکنەلۆژیای نوێ بگەین بە ئاستی میلەتانی تر

Comments are closed.