ڕۆژ بە ڕؤژ بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەلایەتییەکان زیاد ئەبن بێگومان لەم ڕووەشەوە زۆر بەی ئەو بەکارهێنەران کە زیاد لە پیویست چونەتە نێو تەکنەلۆژیای سەردەمەوە لە کێشەکان بە دوور نین .

کچێکی تەمەن ١٦ سال لە مالیزیا بەهۆی ڕاپرسییەکەوە کە لە خزمەتگوزاری ستۆری تۆری کۆمەلایەتی انستاگرامەوە دای نابوو و کە ئایا ژیان هەلبژێرم یاخوود مەرگ ، لەم ڕاپرسیەی کە ئەم کجە تەمەن ١٦ سالە لە هەژماری خۆی ئەنجام دابوو ڕێژەی دەنگدەران بە دەنگی ( مەرگ ) بە نزەکەی ٪٦٩ ی لەخۆ گرتووە هەر بەم هۆیەشەوە کچەکە هەلدەستێ و کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنی.

 

هەر بەم هۆیەشەوە پارێزەر و پەرلەمانتارێکی مالیزیا رای گەیاند کە ئەو کەسانەی کە لەم راپرسییەدا بە دەنگی ( مەرگ ) بەژداریان کردووە ئەکرێت وەک تاوانبار ناوببردرێن ، هەروەها وەزیری وەرزش و لاوانی مالیزیاش ئاماژەی بەوە کردووە کە خۆکوژی ئەم کچە ئەگەرێتەوە سەر هۆکاری دەروونی ، و هەروەها رای گەیاند کە پێویستە بە ووردی تیشک بخریتە سەر دەروونی هاولاتیانی ولاتەکە بە تایبەت ئەو کەسانەی کە کاتێکی زۆری خۆیان لە ئینتەرنیت بەسەر ئەبەن

 

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.