گەورە كۆمپانیای مارسیدس بێنزی ئەڵمانی ئاشكرای كرد كە ئۆتۆمبێلەكانی داهاتوویان هۆشمەند دەەبێت بە تایبەتی بارهەلگرەكان و بۆ ئەمەش ڕێگری دەكەن لە رووداوەكانی هاتو چۆ.
ئەم خزمەتگوزاریە نوێیە ناوی مارسیدس فیوچەر تڕەك 2025 و تایبەت دەبێت بە ئۆتۆمبیلە بارهەڵگر و پاسەكان و بۆ ئەمەش پێش ئەوەی تووشی رووداوی هاتوچۆ بێت ئەوا ڕاستەوخۆ ئۆتۆمبێلەكە دەوەستێت .
لە ژێر ناونیشانی (شوفێری ڕێگا خێراكان و ئۆتۆمبیڵی هۆشمەند)كۆمپانیای مارسیدس ئەو خزمەتگوزاریەی نمایش كرد.
دەربارەی چۆنیەتی كاركردنی ئەم خزمەتگوزاریە ,كۆمپانیای مارسیدس دەڵێت : لە هەر ئەگەرێكدا كە شوفێرەكە لە هۆش خۆی بچێت یاخود ئاگای لە ڕێگا نەمێنێت , ئەوا راستەوخۆ ئۆتۆمبیلەكە لە ماوەی 10 چركەدا دەوەستێت .
هەروەها دەلیت لە كاتی بوونی ئۆتۆمبیل یان بەربەستی تر لەم بەردەم ئۆتۆمبیلەكەدا,ئەوا ئەم خزمەتگوزاریە وا لە ئۆتۆمبیلەكە دەكات كە لە شویِنی خۆی لابدات و بچِیتە لاكەی تر بەلام گەر شوێن نەبوو یاخود قەرەبالغ بوو ئەوا راستەخۆ دەیوەستێنێت.
كۆمپانیای مارسیدس ئاماژەی بەوە داوە كە ئامانجی كۆمپانیاكەیان تەنها خزمەتكردنە و ئەم خزمەتگوزاریە نوێیەش ریگری دەكات لە كەم كردنەوەی رووداوەكانی هاتووچۆ لە سەرانسەری جیهاندا.
شایەنی باسە وا بریارە لە سەرەتای سالی 2025 ئەم خزمەتگوزاریە بۆ ئۆتۆمبیلەكانی كۆمپانیای مارسیدس فەراهەم بكریت .
جیگای وەبیرهێنانەوەیە مارسیدس بێنز یەكێكە لە بەنێوبانگترین و باشترین كۆمپانیاكانی جیهان لە بواری دروست كردنی ئۆتۆمبێلدا و لە ساڵی 1926 لە شاری شوتگارتی ئەلمانی دروست كرا و لە ئێستادا 93 هەزر كارمەندی هەیە لە تەواوی جیهاندا.