بێگومان له‌كاتی به‌كارهێنانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان و به‌تایبه‌تی ئه‌و مۆبایلانه‌ی كه به سیسته‌می ئه‌ندرۆید كار ئه‌كه‌ن، رووبه‌روی ڤایرۆس و فایله سیخوریه‌كان ده‌بنه‌وه كه زۆرجار ده‌بێته هۆی خاوبوونه‌وه و تێكچونی سیسته‌م و هه‌ندێ جار سوتانی مۆبایله‌كانمان.
بێگومان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته AntiVirus زۆره كه به‌كاردێت بۆ پاك كردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كانمان له ڤایرۆس و فایله سیخوریه‌كان، به‌ڵام زۆرێك له‌و ئه‌نتی ڤایرۆسانه به باشی كارناكه‌ن یاخود باش نین و هه‌نێكشیان به پاره‌ن.
ئه‌مرؤ ئه‌نتی ڤایرۆسێكمان بۆ ئاماده‌كردون كه نرخه‌كه‌ی له پله‌ی ستۆری به 120$،به‌ڵام ئێمه وه‌ك و ماڵپه‌ری TechEye به‌دیاری بۆمان داناون و ئه‌توان دایگرن .
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م ئه‌تنی ڤایرۆسه:
ئه‌م ئه‌نتی ڤایرۆسه تایبه‌ته به ئه‌ندرۆید و كۆمه‌لێك تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه كه بریتیه له پاكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كانمان له ڤایرۆس و فایلی سیخوری هه‌روه‌ها پشكنینی ته‌واوی مۆبایله‌كانمان ، هه‌روه‌ها ئه‌توانی پاسوێرد بۆ یاری و ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانیشت دابێی، هه‌ره‌وها له‌كاتی دزینی مۆبایله‌كانمان ئه‌توانین سودی لێ ببینین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ، ئه‌توانین سوودی لێوه‌رگرین بۆ باك ئه‌پ كردن ،بۆ فلته‌ر كردن و بلۆك كردنی په‌یوه‌ندیه‌كان به‌كاردێ . له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندی تر .
ناوی ئه‌نتیڤایرۆسه‌كه: AndroHelm AntiVirus Security
قه‌باره‌ی ئه‌نتی ڤایرۆسه‌كه: 5MB
لینكی داگرتنی ئه‌نتی ڤایرۆسه‌كه
یان لێره
لینكی داگرتنی ئه‌نتی ڤایرۆسه‌كه له Play Store نرخه‌كه‌ی 120$ :