فایل و داتات داونلۆد کردووە و چەند بەشێکە (Part) و نازانیت چۆن بیگەڕێنیتەوە بۆ سەرەتاکەی کە چۆن بووە ؟
کێشەت لە بەرزکردنەوەی فایلی قەبارە گەورە هەیە ؟ و دەتەوێت دابەشی بکەیت بۆ چەند بە شێک ؟

فەرموون لەم بابەتە ڕونکردنەوە وەرگرە

زۆرێک لە بەکارهێنەران سەردانی ماڵپەڕە گەورەکان بە ماڵپەڕە کوردی و عربی و فارسی و ئینگلیزیەکانەیشەوە کردووە و فایل و داتا و زانیاری مان لێ دابەزاندوون و زۆر جار کاتێک قەبارەی فایل و داتا و زانیاریەکە کە دەگاتە قەبارەیەکی زۆر دروستکەر و لایەنی بڵاو کردنەوە هەڵدەستن بە دابەش کردنی فایلەکە بۆ چەند بەش و پارت ێک کە بە پێی ویستی خۆیان دای دەنێن سودێکی زۆری ئەم دابەش کردنە ئەوەیە کە لە لایەن کەسی بەکارهێنەر بە شێوەیەکی ئاسانتر داونلۆد دەکرێت بە تایبەت بۆ ئەو هێلانەی کە خێراییەکەیان زۆر نییە لە ماوەی چەند ڕۆژێک دا فایلەکان داونلۆد دەکەن و ناتوانن بە یەک جار ئەو قەبارە زۆرە دا ببەزێنن.

ئەم کارە لە لایەن پرۆگرامەکانی پەستاوتن دەکرێت و بۆ پێکەوە لکاندنەوە و دروست کردنەوەی فایلەکە پێویستت بە پرۆگرامەکە دەبێتەوە .

پرگرامەکان زۆرن کە ئەم کارە ئەنجام دەدەن لە بەناو بەناوبانگترینیان پرۆگرامی WinRar ە .

سایتی سەرەکی بۆ داگرتنی پرۆگرامی WinRar


نموونەی فایلێک کە قەبارەکەی 3 GB و  دابەش کراوە بۆ سێ بەش :

Capture

بۆ لێک هەڵوەشاندن و گەڕانەوەی بۆ یەک فایل کە پێشتر جیا کراوەتەوە

هەموو بەشەکان دیاری دەکەین و کلیکی ڕاستی لەسەر دەکەین و Extract Here دەکەین :

Capture

دواتر بەم شێوە دەگەڕێتەوە باری ئاسایی و دەبێتەوە بە یەک فایل:

Capture

تێبینی : دەگونجێت تەنها یەک فایل نەبێت بەڵکو کۆمەڵێک فایل و فۆڵدەر بن کە ئەم کردارەیان بەسەر هێنرابێت .


ئێستا زانیمان فایلەکان بگەڕێنینەوە دۆخی ئاسای و بیکەینەوە بە یەک فایل بەڵام ئەی ئایا ئەم فایلە بە چی پرۆگرامێک ئاوای لێ دەکرێت و جیا دەکرێتەوە ؟

بێگومان وەک باسمان کرد بە پرۆگرامی WinRar

ئەی ئێمە دەتوانین فایلەکانمان بەم شێوە لێ بکەین کاتێک قەبارەکەیان زۆر بوو بۆ ئەپلۆد کردن یان بۆ هەر کارێکی تر ؟

بێگومان ئەویش بەڵێ

چۆن ؟

کارەکە ئاسانە ئەویش هەر لەڕێگەی پرۆگرامەکە هەڵدەستین بە ئەنجام دانی:

سەرەتا کلیکی ڕاست لەسەر ئەو فایلە یاخود کۆمەڵە فایلە کە هەمانە (دیاری کرابێت گەر کۆمەڵێک بوو)

کلیک لەسەر Add To Archive بکە

Capture

پاشان وەک وێنەکە لە بەشی Split To Volumes, Size  دا  ، ئەو قەبارەی هەر پارتێک دیاری دەکەن بە دڵی خۆمان بۆ نموونە من نوسیومە 1024   MB  واتە فایلەکەم بۆ دابەش بکە بەسەر چەند بەشێک کە هەر یەکەیان 1024 MB بێت .

Capture

خۆی بەشێوەیەکی دابەشی دەکات بۆت بۆ چەند پارتێک بە پێی فایلەکەت کە قەبارەی چەنێکە.

تێبینی : کۆتا بەش (پارت) کە دروستی دەکات مەرج نییە ئەو قەبارە بێت کە دیاریت کردووە چوونە کاتێک دابەشی دەکات چەندی مایەوە لە کۆتایدا دەبێت بە پارتێک .

msplit_princ_01

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

خوێندکاری زانکۆم لە بەشی بایۆلۆجی لە زانکۆی سلێمانی ، ساڵانێکی زۆرە لەگەڵ تەکنەلۆژیا تێکەڵاویم هەیە و بە زۆرێک لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایل ئاشنام و شارەزایم هەیە ، ئامانجم تەنها خزمەت کردنە بە بواری تەکنەلۆژیا

Comments are closed.