بێگاسۆس یەکێکە لە بەهێزترین و بێهاوتاترین ئامرازەکانی دزە کردن(هاک) کە مێژووی مرۆڤایەتی بەخۆیەوە بینیوە ئەم ئامرازە لەلایەن دامەزراوەى (NOS)ئێن ئێس ئەوەوە دروستکراوە و دەفرۆشرێ بە حکومەتەکان و دەزگا تایبەتەکان
تا ئێستا 45 حکومەت بەڕەسمی ئەم ئامرازە بەکاردەهێنن
ئەم ئامرازە کاردەکات لە ڕێگای ناردنی نامەیەک بۆ کەسی بەرامبەر وە پەرگە (لینک)ێکی تێدایە کە بەجۆرێک نوسراوە لەڕووی دەرونییەوە زۆرت لێ ئەکا بیکەیتەوە وە تەنها 1 پەنجە پێدانان بەو لینکەیا بەسە
سەرجەم وێنە و ڤیدیۆ و دەنگ و نامە و پەیوەندی و جی پی ئێس و کتێبەکانت لەلایەن ئەو هاکەرانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت وە بەداخەوە تا ئێستا چارەسەری نیە تەنها خۆپاراستن نەبێ
ئەم ئامرازە تایبەتە بە مۆبایل بە هەردوو جۆری ئەندرۆید و ئایۆئێس (سامسۆنگ, هواوی, نۆکیا, ئەپڵ, شاومی, می ……) وە ئەپڵ بەڕەسمی ڕایگەیاندوە کە ئەم ئامرازە توانای دزەکردنە ناو سیستەمەکانیانی هەیە بەڵام زوو بەزوو نوێکردنەوە (ئەپدەیت)ی بۆ ئامێرەکانی ناردووە
وەک باسدەکرێ نرخی ئەم نەرمەواڵایە (software)لە سەروو 50 ملیۆن دۆلارەوەیە واتە 5000 دەفتەر دۆلار
هەربۆیە نەک تەنها بۆئەم زیانەواڵایە (malware) بەڵکو بۆ هەموو زیانەواڵایەک پێویستە ئاگاداربین و ڕۆشنبیریمان هەبێ لەسەر پارێزراوێتی لەکاتی بەکارهێنانى تۆڕی ئینتەرنێتدا.
س/ ڕێکار عطا