لەم وانەیەدا لە ماڵپەڕی تێک ئای باس لە یەکێک لە باشترین و ئاسانترین ڕێگاکان ئەکەین بۆ لێکۆڵەرەوانی سکوێریتی یان Pen-Tester ــــەکان.
بێگومان پێش ئەنجامدانی هەر هێرشێک یاخوود لێکۆلینەوە لە سکوێریتی هەر ماڵپەڕێک پێویستە بزانین کە ئایا ئەم ماڵپەڕە لەسەر چ تەکنیکێک دامەزراوە ئایا چ سکریپتێک بەکار دێنێ و چ پلؤگینێکی لەسەر جێگیرە و ڤێرژن و زانیاری زۆری دەربارەی ئەم ماڵپەڕە بزانین ، هەر ئەمەش یارمەتیمان ئەدا کە کاتێکی زۆرمان بۆ بگەڕیتەوە و کات بە فێرۆ نەدەین و بە زووترین کات بگەینە ئەو ئەنجامەی کە ئەمانەوێ .
هەر بۆیەش ئێمە وەک ماڵپەڕی تێک ئای بە پێویستمان زانی کە لەم وانەیەدا باس لە یەکێک لە نایابترین تولەکان بکەین بۆ لێکۆڵەرەوانی سکوێریتی (Security Researchers) و هاککەرەکان یاخوود Pen-Testers توڵەکە بۆ زۆربەی هەرە زۆری ئەو دابەشکراوانەی لینۆکس بەردەستە کە بۆ بواری هاکینگ یاخوود سکویریتی بەکار ئەهێندرێن نموونە وەک : کاڵی لینۆکس – پارۆت لینۆکس – ڕێد هات – بلاک ئاڕچ و هتد…
فەرموون بینەری ڤیدیۆی فێرکاری بن.
کلیک لە (بینین) بکەن بۆ بینینی سەرچاوەی کۆدەکانی تووڵی whatweb و دامەزراندنی.