لەم وانەیەدا لە ماڵپەڕی تێک ئای باس لە چۆنیەتی دامەزراندنی Metasploit-Framework ئەکەین بۆ نەرمەواڵەی Termux لەسەر ئەندرۆید + بەبێ ڕووت

 

فرەیموۆرکی مێتاسپڵۆیت چییە؟
فرەیموۆرکی مێتاسپڵۆیت بریتییە لە فرەیموۆرکێک کە لە زۆربەی هەرە زۆری دابەشکراوەکانی لینۆکسدا کە تایبەتن بە هاکینگ بوونی هەیە، ئەم فرەیموۆرکە لە بواری هاکینگدا سوودێکی یەکجار زۆری هەیە و یارمەتیدەر و بنچینەی سەرەکی گشت ئۆپەراسیۆنێکی هاککە ، کە لە چەندان توڵی جیاواز پێک دێت کە بەم شێوەیەی خوارەوە پۆلێن ئەکرێ:

=[ Metasploit v5.0.88-dev ] + — –=[ 2014 exploits – 1096 auxiliary – 343 post ] + — –=[ 562 payloads – 45 encoders – 10 nops ] + — –=[ 7 evasion ]

شایەنی باسە کە مێتاسپڵۆیت فرەیموۆرکێکی سەرچاوە کراوەیە واتە هەموو کەسێ ئەتوانێ گەشەی پێ بدا و ئێکسپڵۆیتی نوێی بۆ زیاد بکات ، کاری ئەم فرەیموۆرکە هاککردنی گشت جۆرە سیستەم و ماڵپەڕێک و ئیمەیلێکە جگە لەوە لەبواری Penetration Testing ـــدا سوودێکی یەکجار زۆری هەیە بۆ دۆزینەوەی خاڵی لاوازی هەر جۆرە سیستەمێک.

بۆیە ئێمەش وەک ستافی تێک ئای و کەناڵی چوارچێوەی ئایتی بە پێویستمان زانی کە چۆنیەتی دامەزراندنی ئەم فرەیموۆرکەتان بۆ بخەینە ڕوو لەسەر نەرمەواڵەی Termux بۆ ئەندرۆید بەبێ ROOT

فەرموون بینەری ڤیدیۆی فێرکاری بن:

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.