له ئێستادا كۆمپیوته‌ر بوه‌ته به‌شێك له ژیانمان زۆریه‌ك له تاكه‌كانی
ئه‌مڕۆ كۆمپیوته‌ر به‌كارده‌هێنێت له‌كاره جۆربه‌جۆره‌كاندا له‌م باره‌شدا زۆربه‌مان توشی كێشه بووین كه‌م تا زۆر گرفته‌كانیشی بوه‌ته به‌شێك له سه‌رقاڵیمان به‌م بواره‌وه ، ئه‌وه‌ی ناوه ناوه گوێمان لێ ده‌بێت جۆری فۆڕماتی هارددیسك و فلاش درایڤەكان كه ده‌وترێت ئه‌مه جۆره فۆڕماته‌كه‌ی (FAT) یان ده‌ڵێن ئه‌مه‌یان جۆری فۆڕماته‌كه‌ی (NTFS) ، منیش له‌م بابه‌ته‌د‌ا هه‌وڵ ده‌ده‌م ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌م له‌سه‌ر جۆری فۆڕماته‌كان و جیاوازیان هاوكات چۆنیه‌تی گۆڕینی فۆڕماتێك له جۆرێكه‌وه بۆ جۆرێكی تر ، وه‌باس ده‌كه‌ین له‌وه‌ی جیاوازی چیه له نێوان (FAT) و (FAT32) .
سه‌ره‌تا جۆری یه‌كه‌م له فۆڕماتی (FAT) و (FAT32) ئه‌م دوو جۆره زۆرباون و ته‌واوی فلاشه ده‌ره‌كیه‌كان به‌م جۆره فۆڕماتكراون ڕێژە‌یه‌كیش له هارده‌كان به‌م جۆره فۆرمات ده‌كرێت و به‌تایبه‌ت له‌كاتی دابه‌زاندنی ویندۆزی (XP) یان ویندۆزه‌كانی خوار (XP) هه‌ندێك كه‌س په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌م جۆره فۆڕماته و یه‌كێك له پارتێشنه‌كان یان هه‌موو پارتێشنه‌كان به‌م جۆره ده‌گۆڕن ، ئه‌م جۆره فۆرماته (FAT) كورتكراوه‌ی (File Alocation Table) كه به‌واتایی (خشته‌ی تایبه‌تمه‌ندی فایله‌كان) دێت له‌و كاته‌دا كاریپێكراوه كه سیسته‌می (دۆس) بوه‌و كرداره‌كان له‌و كاته‌دا به‌سیسته‌می كۆد كراوه .له‌وكاته‌دا پاراستنی داتا‌و زانیاریه‌كان به‌شێوه‌ی هه‌ره‌مه‌كی و دوور له پۆلێن كردن كراوه بۆیه پاشترو به‌سیسته‌مێكی نوێوه ئه‌م جۆری فۆرماته بره‌وی پێدراو جۆری (FAT16) به‌رهه‌م هێنرا دواتریش (FAT32) كه له‌م قۆناغه‌دا پۆلێن‌كردن و جۆری فایله‌كان گه‌شه‌ی كردبوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ویندۆزی (98) ڤێرژنی دووه‌می له‌سه‌ر دابه‌زێنراو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه بوه به‌شێك له‌و ویندۆزه ، بێگومان له‌م كاته‌دا ویندۆز له‌سه‌ر هاردی (EIDE) جێگیر كراوه‌و تا ئه‌و كاته فلاش به‌رهه‌م نه‌هێنراوه به‌ڵام وه‌ك ئاگادارن ئێستا ته‌واوی ئه‌و فلاشانه‌ی كه ده‌توانرێت داتا‌و زانیاریان له‌سه‌ر تۆمار بكرێت پشت به‌م جۆره له فۆڕمات ده‌به‌ستن ، كه جۆری فۆڕماتی (FAT32) وه.
كارێكی زۆر گرنگ هه‌میشه ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت ئه‌وه‌ش (Defrag) كه ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی بونی به‌ش به‌ش كردنی فایله‌كانه له جۆری فۆڕماتی (FAT16) ده‌ستی پێكردوه كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئێجگار نمونه‌ییه‌و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و فلاشه یان ئه‌و هارده زۆرترین داتا‌و زانیاری تێدا جێ ببێته‌وه چونكه ئه‌م جۆره له فۆڕمات زیاتر تایبه‌تمه‌نده به فلاش و هارده قه‌باره گه‌وره‌كانه‌وه كه توانایه‌ی زۆریان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زۆرترین ڕێژه‌ی داتا‌و زانیاری جێگایان بێته‌وه ، جگه له‌وه‌ش گۆڕانكاری و گه‌ڕان به‌ناو داتا‌و زانیاریه‌كان له‌م جۆره‌دا زۆر خێراتره به به‌راورد له گه‌ڵ فۆڕماتی جۆری (FAT) .
جیاوازی چیە نێوان (FAT&FAT32) ؟
FAT كۆنترین جۆری فۆرماته‌و ویندۆزه سیسته‌مه سه‌ره‌تاییه‌كانی له‌سه‌ر دابه‌زینراوه نابێت هه‌ر فایلیك له دوو گێگا زیاتربێت وهه‌ر پارتێشنێكیش له چوار گێگا زیاتربێت له‌م جۆره‌دا خێرایی و تایبه‌تمه‌ندی كه‌مه ، به‌ڵام FAT32 دووه‌م جۆری به‌رهه‌م هێنراوه و فایل تا چوار گێگاش بێت كیشه‌ی نیه پارتێشنێكیش دەتوانرێت بە قەبارەی 32 گێگای تێدا دروست بكرێت ، خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی زیاتره مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره‌دا تائێستاش به‌ر‌ده‌وامه‌و نرخی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه .
دووه‌م جۆری (NTFS) كه ئێستا كاری پێده‌كرێت و ته‌واوی هارد به هه‌ردوو جۆری (EIDE&SATA) پشت به‌م جۆره ده‌به‌ستێت و سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه به‌شێك له‌و فلاشانه‌ی بۆ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی داتا‌و زانیاری به‌كاردێت ده‌توانرێت جۆری فۆڕماته‌كه‌ی بگۆڕیت به (NTFS) ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه سه‌ركه‌وتوانه‌وانه‌وه‌یه كه تیایدایه ، وه‌به ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڤێرژنی ڤێستا كۆتایی به‌ته‌مه‌نی (FAT) هێنراو ئیتر له‌و كاته‌وه ناكرێت ویندۆز له‌سه‌ر (FAT) دابه‌زێنین به‌ڵكو خۆكارانه جۆری فۆڕماتی (NTFS) هه‌ڵده‌بژێرێت به‌هیچ جۆرێك هه‌ڵبژاردنی جۆری دووه‌م له‌كاتی دابه‌زاندنی ویندۆزدا بونی نیه.
تایبه‌تمندیه‌كانی جۆری فۆڕماتی (NTFS) كه له‌هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی تری فۆرمات وه‌ك (FAT16&FAT32) دا نین ئه‌مانه‌ن :
1- له‌م جۆره فۆڕماته‌دا به‌كارهێنه‌ر توانای پاراستنی فایل و فۆڵده‌ری هه‌یه ، پاش قوفڵ كردنی به هیچ ڕێگایه‌ك ناتوانرێت ئه‌و فایل و فۆڵده‌ره بكرێته‌وه‌و ببینرێت .
2- خێرایی له فۆڕماتكردندا به‌راورد به دوو جۆره‌كه‌ی تر ، هه‌وه‌ها زۆر به‌ئاسانی ده‌توانرێت جۆره‌كه‌ی بگۆڕیت له‌ڕێگای فرمانێكی ساده‌ی دۆسه‌وه .
3- ئامرازه‌كانی پاراستن به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت زیاد بكرێت به هه‌ر فایل و فۆڵده‌ر‌ێك كه مه‌به‌ستت بێت ناكرێت له‌لا‌یه‌ن هه‌موو به‌كارهێنه‌ره‌كانه‌وه ته‌واوی داتا‌و زانیاریه‌كان ببینرێت .
4- توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه‌ڕێژە‌یه‌كی زۆر له‌فایلی جیاواز له فۆده‌رێكدا كۆبكرێته‌وه بێ ئه‌وی هیچ كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر یه‌كتر دروست بكه‌ن ئه‌گه‌رچی به‌شێكی زۆریشی له هارده‌كه‌ت داگیر كردبێت .
5- خێرایی له‌ده‌ست گه‌یشتن به داتا‌و زانیاریه‌كان پاش ئه‌وه‌ی وزه‌ی لێ ده‌بڕێت دووباره پێ ی ده‌گاته‌وه یان كێشه‌یه‌ك كه له سیسته‌مه‌كه‌دا ڕوده‌دات .
6- یه‌كێكیتر له تابه‌تمه‌ندیه هه‌ره‌گرنگه‌كانی فۆرماتی جۆری (NTFS) ئه‌وه‌یه پاش ئه‌وه‌ی ڕێژە‌یه‌كی زۆر له داتا‌و زانیاریه‌كانی تێدا ده‌پارێزرێت كه نزیك ببێته‌وه له‌وه‌ی شوێنی به‌تاڵی نه‌مێنێت ده‌بینیت كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی نیه له‌سه‌ر خاوبونه‌وه‌ی ، به‌لام ئه‌مه پێچه‌وانه‌یه له فۆڕماتی جۆری (FAT) دا .
7- قه‌باره‌ی فایل هه‌رچه‌ند بێت به مه‌رجێك له‌قه‌باره‌ی هارده‌كه زیاتر نه‌بێت له‌م جۆره‌دا جێگای ده‌بێته‌وه
چۆنیه‌تی گۆڕینی (FAT32) بۆ (NTFS) :
سه‌ره‌تا كلیك له‌سه‌ر (Start) ده‌كه‌ین پاشان (All Program) له‌دواتردا (Accessories) له‌و (Command Prompt) شاشه ڕه‌شه‌دا ده‌نوسین:
Convert D: /fs:ntfs
ئه‌وه‌ش به‌و مه‌به‌سته‌ی جۆری فۆڕماتی پارتێشنی (D:) بگۆڕێت بۆ (NTFS)
وه بۆ پێچه‌وانه‌كه‌ی (NTFS بۆ FAT32) ناكرێت به‌هه‌مان شێوه بچینه‌وه‌و دۆس به‌ڵكو ده‌بێت به‌به‌رنامه‌یه‌كی وه‌ك (PARTITION MAGIC) بكرێت ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری له‌ناوچونی داتا‌و زانیاریه‌كانی ناو ئه‌و پارتێشنە هه‌یه .