باشترین بەرنامە بۆ گۆڕینی فۆرماتی ڤیدیۆ بۆ دەنگ و یاخود فۆرماتی دیكە بە جۆرێك بتوانرێت بگونجێرنێت لەگەڵ كۆمپیوتەردا بخوێنرێتەوە، یاخود بۆ كەمكردنەوەی قەبارەی ڤیدیۆكانمان، یاخود بۆ گۆڕینی ڤیدیۆ بۆ دەنگ بە جۆرێك بتوانین لە نێو سەیارەو ئەو جێگانەی ڤیدیۆ ناخوێنێتەوە كاری پێ بكەین.

لە گۆڕانكارییەكانی ئەم وەشانەی ئەم جارەدا زۆرترین تایبەتمەندی بۆ زیاد  كراوە لەوانە گۆڕینی ڤیدیۆی فایلی (MP4 ,3GP ,AVI ,FLV) و بە زیاد كردنی فۆرماتی دەنگی  (MP3 ,AMR ,AAC OGG) ، وە بۆ وێنەش بە هەمان شێوە بۆ فۆرماتەكانی  (ICO ,TGA ,BMP ,TIF) وە بە جۆرێك نوێكاری و گۆڕانكاری بۆ كراوە بتوانێت پشگیری لە فۆرماتی  WebP یش بكات، وە چاكسازی لە ڤیدیۆكاندا بە خوێندنەوەی دیقەی 4K

2017-10-19_15h30_19

بێگومان ئەم بەرنامە لە ژینگەكانی سیستمی ( Windows xp, Windows 7, Windows 8, Windows 10, Visita ) كار دەكات و پشتگیری لە زمانی ئنگلیزی و عەرەبی دەكات.

پێم وا نیە پێویست بكات چۆنیەتی دامەزراندنەكەی لەسەر كۆمپیوتەر ڕوون بكەمەوە، هەموومان دەزانین كە چۆن بەكاری بهێنین.

فۆرمات فاكتۆری دابەزێنە

زانیاری دەرباەری بەرنامەی Format Factory

  • ناوی بەرنامە: Format Factory.
  • كۆمپانیای گەشەپێدەر: Free Time.
  • قەبارەی پرۆگرام: 53.42 مێگابايت.
  • ژینگەی كار كردن: ويندۆز.
  • بەردەستە لە: بە بەلاش.
  • بەرواری نوێ كردنەوەی: 14 / 10 / 2017

بۆ داونلۆد كردنی بەرنامەكە كلیك لەسەر ئەم لینكە بكە

Format Factory

 

ئامادەكردنی ڕەنجە حسێن – تێك ئای

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ڕەنجە حسێن: خوێندكاری بەشیی "نێتۆڕك"م ساڵانێكە لە نێو تەكنەلۆژیادا كار دەكەم، بە تایبەتی ئایفۆن و وێب داڕشتن، هەروەها بە گشتی لە سەرجەم بوارەكانی كۆمپیواردا زانیاریم هەیە و هەوڵمداوە ئەوەی دەیزانم پیشكەش بە خوێنەرانی بكەم و بەردەوام دەبم لە خزمەتكردن.

Comments are closed.