ئایا دەزانن فەیس بووک دڵتەنگتان دەکات، ئەگەر وانەبێت ئەوا ئێوە یەکێکن لەو کەسانەی کە زۆر کەمن لەم بوارەدا، بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ دەرکەوتووە ئەوانەی رۆژانە فەیس بووک بەکاردێنن زیاتر کەمتر ھەست بەخۆشی دەکەن، ئەمە مانای ئەوەنییە کە خەڵک نارازین لەبەکارھێنانی فەیس بووک، بەڵکو بەپێی توێژینەوەکە پێگەی فەیس بووک خۆی ئەم دڵتەنگییە دروست دەکات.

ئەم توێژینەوە لەسەر کۆمەڵێک گەنج  ئەنجامدراوە، داواشیان لێکراوە کە ماوە نا ‌ماوە ھەست بەچی دەکەن، و ئایا پێگەی کۆمەڵایەتی فەیس بووکیان بەکارھێناوە یان نا یاخود ھەر ھۆکارێکی دیکە پەیوەندی ئەلیکترۆنی.

لە توێژینەوەکە زانایان بۆیان دەرکەوت ئەوانەی پێگە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردێنن بەتایبەتی فەیس بووک و رۆژانە خەریکی ئەو پێگەیەن زیاتر ھەست بەدڵ تەنگی دەکەن بەبەراورد بەو کەسانەی کە خەرێکی پێگە کۆمەڵایەتییەکان نین و  یا ھیچ جۆرە سەردانێکیان بۆ پێگە کۆمەڵایەتییەکان نییە.

پێویستە لەسەرمان پەند لەم توێژینەوە وەربگرین، چونکە ئاماژەیەک و زەنگێکە بۆمان بەمەبەستی دوور کەوتنەوە لە فەیس بووک، ھەرچەند زۆرکەس پێیان وایە ئەم کارە راست نییە بەڵام دەتوانی ھەست بەخۆشییەکی زیاتر بکەی دوور لە فەیسبووک.

لەکۆتاییش بەم ووتەیە بەجێتان دێلین :
فەیسبووک دڵتەنگتان دەکات، لەوانەیە لەبەر ئەوە ھەست بەوە بکەن چونکە ھاورێیەکانتان لە ئێوە باشتر بن، بەڵام دوور لەم راستییە، پێویستە لەسەرتان فەیس بووک کەم بکەنەوە  و جێگرەوەیەکی دیکە بۆخۆتان بدۆزنەوە و بەدوای ھەندێک ھاورێ بگەرێن کە ھاوتاتانن لە سەرکەوتن یاخود لەدوای ئێوەن.

 

ئەم باباتە لە لایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن ئامادەکراوە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ساڵانێکە لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێ ئاشنام بە تایبەتی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید, ئاروزوو دەکەم بەو زانیاریانەی هەمە خزمەت بە میلەتەکەم بکەم و لە تەکنەلۆژیای نوێ بگەین بە ئاستی میلەتانی تر

Comments are closed.