لەم بابەتەی ماڵپه‌ری تێك ئای  باسی جۆرێکی نوێ لە هارد دیسک ده‌كه‌ین کە لەوانەیە نەتانبیستبێ کە جۆری sshd یە تەکنەلۆجیای خەزن کردن بەردەوام بەرەوپێشچوونی دیوە بە جۆرێک لە هاردێکی گەورەى چەند مەترییەوە بوەتە هاردی بچوکی 3.5 تا 2.5 ئینچ
وە لەڕووی خێراییەوە سەرەتا جۆری پاتا هات کە خاو بوو وە پاشان ساتا کە باشتر بوو وە ئێستا زۆربەى کۆمپیوتەرەکان لەسەر ئەمە کار ئەکەن پاشان ئێس ئێس دى هات کە خێراییەکەى زۆر باش بوو وە دەیان قاتى ساتا بوو کێشەى ساتا لە خاوى بوو وە ئێس ئێس دی لە نرخ هەربۆیە کۆمپانیای سیگەیت هات چارەسەرێکی دانا
کە هاردێ هەبێ هەردوو خزمەتگوزارییەکەى تیابێ
خێراییەکی زۆر وەک ئێس ئێس دی وە نرخێکی کەم وەک ساتا
تەکنەلۆجیای Solid State Hybird Disk ئەمەى فەراهەم ئەکرد بەجۆرێک دوو بەشی هەبوو یەکیان ساتا و یەکیان ئێس ئێس دی کە زانیاریەکان سەرەتا لەسەر بەشە ساتاکەى خەزن ئەکا پاشان ئەو زانیاریانەى زۆر بەکاری دێنی دەیخاتە بەشی ئێس ئێس دییەکەى وەکو ئەو فایلانەى کە لەکاتی هەڵبوونی کۆمپیوتەرەکەت بەکاردێ
وەکو نرخ ئەگەر لە بازاڕێکی وەکو ئیبەى سەیر بکەین بۆ هاردێکی 1 تێرا بایت
ساتا بە 38 دۆلار
ئێس ئێس دی بە 150 دۆلار
ئێس ئێس ئەیچ دی بە 60 دۆلار
واتە بۆ نرخ لە ساتا نزیکترە
بەهیوای سوود
س\ ڕێکار عطا

sshd

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆ م , له‌ كۆلێژى كارگێرى و ئابوری - به‌شى كارگێرى كار , ساڵانێكه‌ له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا زانیارى تێكه‌ڵاویم هه‌یه‌ , به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى شاره‌زایه‌كى باشم هه‌یه‌ له‌ زۆرێك له‌ بواره‌كانى ته‌كنه‌لۆیا ، و ئاره‌زووزی خزمه‌ت كردن ده‌كه‌م له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا و ئامانجم به‌ره‌و پێش چوون و شاره‌زابوونی زیاتری تاكی كوردە له‌ بواره‌دا .

Comments are closed.