زۆرینەی ئەو كەسانەی هێڵی ئەنتەرنێت بەكاردەهێنن زۆرینەی كاتەكانیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیەكان بەسەر دەبەن بێ ئەوەی هیچ سودێكی تەواویان لەبەسەربردنی كات لەم پێگانە دەست بكەوێت .
ئەم بابەتە وەڵامێكە بۆ ئەو پرسیارەی چۆن دەتوانیت لەكاتی بەسەربردنی كات لە ئەنتەرنێت سوود وەربگریت و لە هەمان كاتدا چێژیشی لێ وەربگریت .
1- ڕۆژانە بۆ ماوەی 10 خولەك  لەسەر پێگەی (vocabulary ) كات بەسەر ببە بۆ ئەوەی توانستی زمانی ئینگلیزیت باش ببێت لەڕێگەی چەند یاریەكی چێژ بەخشەوە  .
2- بۆ ماوەی چەند خولەكێك تەماشای پێگەی (www.ted.com) بكە لەم پێگەیەوە دەتوانیت ڕۆژانە چەند ڤیدیۆیەكی وەرگێڕاو بۆسەر زمانی عەرەبی ببینیت و لەگەڵیدا تەماشای ئەو گۆڤارە بكە كە تایبەتە لات .
3- بۆ ماوەی چەند خولەكێك تەماشای پێگەی (www.lumosity.com) بكە و توانا مێشكیەكانی خۆت زیاد بكە چونكە لەم پێگەیەدا یاری تایبەت بەم مەبەستە دروست كراوە .
4- لەسەر ئامێری تەلەفۆنەكەت پێگەی (www. stumbleupon.com) دابنێ چونكە هەر كلیكێك لەم پرۆگرامە نوێترین شتی ناو تۆڕەكانی ئەنتەرنێتت پێ دەڵێت .
5- ڕۆژانە بۆ ماوەی چەند خولەكێك پێگەی (www.quora.com) بەكاربهێنە و وەڵامی چەند پرسیارێكی گرنگ  بدەرەوە لەچەند بوارێكی جیاوازدا .
6- دەتوانیت بێ پارە و بە خۆڕای فێری بیرۆكە و كاری نوێ ببیت لەڕێی پرۆگرامی (www.khanacademy.org) ەوە دەتوانیت شتی نوێ فێر ببیت لەڕێی ئەم پێگە ئەكادیمیەوە .
7- دەتوانیت لەڕێگەی پێگەی (  www.duolingo.com) ەوە لەگەڵ چەندین كەسی جیاواز  بە زمان و نەریتی جیاواز بكەویتە گفتوگۆ و لەڕێی ئەم پرۆگرامەوە فێری زمانی جیاواز ببیت .
8- پێگەی (www.medium.com) بەكاربهێنە بۆ بڵاوكردنەوەی چیرۆك و كاری تایبەتی خۆت كە مەبەستتە بڵاوی بكەیتەوە .
9- بۆ ڕێكخستنی دۆخی دارایت دەتوانیت پرۆگرامی (  ww.minit.com) ەوە ئەمە بكەیت و تەرازووی مانگانە و ساڵانەی پارەكانت ڕێكبخە .
10- لە كۆتایدا ئەگەر دەتەوێت سوود لە ئەنتەرنێت ببینیت ئەوە دەتوانیت پێگەی (www.lifehacker .com) بەكاربهێنیت و وەك تاكێك توانای بەرهەمهێنانت زیاد ببێت .
سەرچاوە:HuffPost
وه‌رگێرانى :westganews

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.