کەمتر لە 24 کاتژمێر ماوە بۆ ئەوەی کۆمپانیای هواوی هەردوو جۆرە مۆبایلە نوێیەکەی بڵاو نمایش بکات.

پێشتر ماڵپەڕە تەکنەلۆژیەکان چەندین زانیاریەیان لەسەر ئەم دوو جۆرە مۆبایلەی کۆمپانیای هواویان بڵاوکردبۆوە کە بەناوەکانی P20 و P20 Proیە.

مۆبایلەکانی P20 و P20 Pro خاوەنی سێ کامێران لە دوواوە بەمەش دەبێتە یەکەم مۆبایل زیرەک لەمێژوودا کە خاوەنی سێ کامێرا بێت لە دوواوە.

کۆمپانیای هواوی بە نیازە لەم نمایش کردنە ڕاستەوخۆیەدا سێ جۆر لە مۆبایل ئاشکرا بکات ئەویش مۆبایلەکانی.. P20 و P20 Pro و P20 Lite.

جۆری هواوی P20 Pro خاوەنی سێ کامێرایە لە دوواوە بە قەبارەکانی 40 و 24 و 8 مێگاپێکسڵ یەک لە دوای یەکدا.

وە دەتوانی لە ڕێگای ئەم لینکەی یوتووبەوە دەتوانی ڕاستەوخۆ سەیری نمایشکردنی هەرسێ جۆری مۆبایلەکەی کۆمپانیای هواوی بکەیت..

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.