یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی به‌رده‌وام ئاراسته‌ی تیمی سێرڤسی كۆمپانیای فه‌یسبووك ده‌كرێت ئه‌وه‌یه : چۆن بتوانم ئه‌و نامانه‌ی كه ناردوومه بیانسرمهوه لای كه‌سی به‌رامبه‌ر ؟
له دواین گۆرانكاریدا ، كۆمپانیای فه‌یسووك ئاشكرای ده‌كات كه له ئێستا ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌یان فه‌راهه‌م كردوه و له ژیر تاقیكاریدایه ، به‌مزوانه بۆ سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌رانه به‌رده‌ست ده‌بێت .
فه‌یسبووك ئاماژه به‌وه ده‌دات كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك ده‌توانن سه‌رجه‌م ئه‌و نامه بشارنه‌وه (ئینكریپت)كه بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر یان ناردوه .
ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ی فه‌یسبووك ڕێگات پێده‌دات كه به ئاره‌زووی خۆت نامه‌كان به پێی كاتیی ناردنیان بشاریته‌وه ، وه‌كو ئه‌و نامانه‌ی كه 5 چركه له‌مه‌وبه‌ر ، یاخو چه‌ند خولهك له‌مه‌وبه‌ر یان خود هه‌موو نامانه‌ی به‌یه‌كجاری بشریتهوه .
شایه‌نی باسه خزمه‌تگوزاری شاردنه‌وه‌ی نامه لای كه‌سی به‌رامبه‌ر بۆ ئه‌پلیكه‌یشنی واتس ئه‌پ به‌رده‌سته و له ڤایبه‌ر ش ده‌توانیت به ته‌واوی بیسرریتهوه .
چاوه‌ڕوانی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه نوێیه ی فه‌یسبووك بن به‌م زوانه ..