لەم وانەیەدا لە ماڵپەڕی تێک ئای باس لە چۆنیەتی دابەزاندنی نەرمەواڵەی Skype ئەکەین بۆ دابەشکراوەکانی لینۆکس
سکایپ یەکێک لە نایابترین و بەناوبانگ ترین نەرمەواڵەکانی پەیوەندی و بازرگانی لە جیهانی ئەمرۆی تەکنەلۆژیادا!
نەرمەواڵەی سکایپ یەکێکە لە نایابترین نەرمەواڵەکانی بواری بازرگانی و پەیوەندی هاوشێوەی تۆڕەکانی پەیوەندی ڤایبەر و واتسئاپ کە چەندان خزمەتگوزاری نایابی لەخۆ گرتووە ، شایەنی باسە کە لە دۆخی ئەمڕۆماندا یەکێکە لە باشترین نەرمەواڵەکانی خوێندنی ئۆنلاین کە بە پلەی دووەم دێت لە دوای نەرمەواڵەی Zoom کە تایبەتە بە چاوپێکەوتن + لێکچواندنێکی زۆر هەیە لە نێوان ئەم دوو نەرمەواڵەیەدا لەبەر ئەوەی هەردوو نەرمەواڵەکە تایبەتن بە چاوپێکەوتن و کۆڕ و کۆبوونەوەی ئۆنلاین بۆیە هەلێکی نایاب بۆ مامۆستاو قوتابی و خاوەن کۆمپانیا و گشت چین و توێژەکانی تر ڕەخساوە بۆ ئەنجامدانی سمینار و کۆبونەوە لە تۆڕی سکایپ لەبەر ئەوەی زۆر خێرایە و زۆربەی خزمەتگوزاریەکانی نەرمەواڵەی Zoom ی لەخۆ گرتووە!
کلیک لێرە بکەن بۆ دابەزاندنی نەرمەواڵەی سکایپ