ئێمە زۆر جار بە هەڵە لەم دوو زاراوەیە تێئەگەین و زۆر جاریش جیاوازی نێوانیان نازانین تەنها ئەوە نەبێ کە هەککەر بریتیە لەهاک کردنی پرۆگرام و کراک بریتە لە کراک کردنی بەرنامە و یاری و بەخۆرایی کردنی بەڵام لە ڕاستیدا کۆمەڵێ زانیاری تر هەیە کە زۆربەمان نایزانین …
سەرەتا باس لە (هاک)بکەین یان لە (هاککەر)……
هاککەر: بریتیە لەو کەسەی کە زۆر ئارەزووی چونە ناو کۆمپیوتەر و سیستەم و وێب و ئەلیککترۆنیات ئەکەن وە زۆربەی هاککەرەکان خۆیان پرۆگرامەرن واتا خۆیان پرۆگرام دادەڕێژن…
واتا ئەو کەسانەی کە لای ئێمە خۆیان بەهاککەر ناساندوە لە ڕاستیدا هاکەر نین بەڵکو تەنها مشەخۆرێکن بەسەر پرۆگرامێکی هاککردنەوە .بەڵکو هاککەری راستی و بەتوانا ئەوەیە کە خۆی پرۆگرامی هاککردنەکە دادەرێژێت….
هاککەریش چەن ئاستێکی هەیە ،کە بە( کڵاو)جیا ئەکرێنەوە…کە ئەوانیش…
(هەککەری کڵاوی ڕەش،هاککەری کڵوی سپی، هاککەری کڵاو خۆڵەمێشی یان (ڕەساسی))
یەکەم هاککەری كڵاو ڕەش :ئەمە ئەو کەسانەن کە زۆر مەترسی دارن چونکە هیچ ئامانجێکی باشیان نیە لە هەککردندان بەڵکو تەنها ئامانجیان تێکدان ولەناو بردنی سیستەمێک یاخود بەرنامەیەکی دیاری کراوە و تێکدان و بەکارهێنانی بۆ کارێکی نەشیاو نەگونجاو ..
دووەم هاککەری کڵاوی سپی:کە ئەمانە ئەتوانین بڵێن کەسانی باشن و یارمەتی پرۆگرامەرەکان دەدەن واتا کاتێ پرۆگرامێکی دیاریکراو بڵاو دەبێتەوە ئەمان دوای ئەوەی لەو پرۆگرامەیا کێشەیەک یان بۆشاییەک دەبیننەوە کە ئەگەری هەیە لە داهاتوودا زیان بە پرۆگرامە بگەیەنێ و هاککەری کڵاو رەش دەستی پێی بگاو لەڕێگەیەوە زیان بگەیەنێ بەو پرۆگرام و کۆمپانیایە ئەوا ئەمان دەست بەجێ ئەو لایەنە یان ئەو کۆمپانیایە لەو کێشەیە ئاگادار دەکەنەوە بە مەبەسەتی چارەسەر کردنی بەشێوەیەکی خێرا پێش ئەوەی هیچ زیانێکیان توش ببێ هەر بۆیە نازناوی کڵوی سپی یان پێ بەخشراوە..
هاککەری کڵاوی رەساسی یا خۆڵەمێشی :ئەمەیان زۆرکەت دەکەونە نێوان هەردوو جۆرەکەوە واتا دەکەونە نێوان هاککەری کڵاو رەش و هاککەری کڵاو سپی
هاککەری کڵاو خۆڵەمێشی کارناکەن بۆ زیان گەیاندن بە کەسێک یان لایەنێکی دیاری کراو بەڵام هەنێک جار بەشێوەیەکی تەکنیکی تاوانێک ئەنجام ئەدەن و کارێکی ناشیاو دەکەن .زۆربری کات ئەکەونە نێوان هەردوو جۆرەکەوە.
کراککەر:بریتین لەکەسانەی کەوا سیتەمی بەرنامە یان پرۆگرامێک تێک دەشکێنن واتا بەشێوەیەکی نا یاسایی دەستکاری سیستەمی پرۆگرامێک یان بەرنامەیەک یان یارییەک دەکەن و گۆرانکاری تێا دەکەن..
بەڵام ناتوانن دەستی بەسەرابگرن ،تەنها گۆرانکاری لەچەند بەشێکی دیاریکراو دەکەن
بۆ نموونە :ئەو پرۆگرام و یارییانەی کە بڵاودەبێتەوە کە بە پارەن ئەوا لەلایەن ئەوکەسانەی کراک دەکەن کراک دەکرێن وفری دەکرێن واتا دەکرێن بەخۆرای ئەویش لەڕێگەی شکاندنی کلیلی پرۆگرامەکە یان لەڕێگەی گۆرینی سیستەمی پرۆگرامەکە یان یارییەکە بە شێوەیەکی قاجاخ و نایاسایی .بێگومان ئەمەش زۆربەی کات زیانی زۆر بە کۆمپانیاو لایەنی بڵاوکار دەگەیەنێ .چونکە کۆمپانیای بڵاوکار کە کلیکی بۆ داناوە بۆ ئەوەیە کە خەڵک بە برەپارەیەکی دیاری کراو ئەو پرۆگرامە بکرن بەڵام کە کراک دەکرێت و دەکرێت بە خۆرایی ئەوا ئەو لایەنە زیانی مادی زۆری پێدەگات ….
وە کراککەرەکان زۆرجار قازانج دەکەن لەوکارەیان..
کاتێک ئەمان پرۆگرامێک کراک دەکەن ئەوا دەبنە هۆکار بۆ تێکدان و نەگەشتنە ئامانجی لایەنی دیاریکراو .دەبنە هۆی تێکدانی داتاکانی ناو پرۆگرامەکە ..
وە کراککەرەکان دەتوانرێن زۆر بەئاسانی دیاریبکرێن چونکە کارەکانیان قیناوین..
بۆیە لەئەنجام دا کەسانی هاککەر زانیاری و داتاکان دەدزن و لای خۆیان دەیپارێزن دەیهێڵنەوە لەکاتێکدا کەسانی کراککەر هەوڵدەدەن بۆ پچران و تێکدانی ئەو پرۆگرامە یان یارییە کە بە مەش زیانی زۆر دەگەینن بۆیە لەم کاتەیا ئەتوانین بلێین ..
(کەسانی هاککەر باشترن لە کەسانی کراککەر)
ئامادەکردنی:”چیا داوودی”