زۆرێک لە ئێمە دەستێکی خێرامان نییە لە نوسین و رێنوسکردنی بابەت و کارەکانی رژانەمان کە پێویستیان بە نوسینەوە هەیە، زۆرجار بە ناچاری دەبێت لە بازاڕ بە پارە نوسینەکانمان بکەین ئینجا لەبەر کەمی کات بێت یان هێواشی نوسینەوەمان بێت لەسەر کیبۆرد .

لێرەدا رێگایەکتان پێ دەناسێنین کە لە رێگایەوە دەتوانیت ئەو بابەتەی دەتەویت بینوسیتەوە تەنها بە خوێندنەوەی بۆت دەنوسێتەوە وە وەرگرتنی ماڵپەرەکە وەرگرتنێکی زۆر زیرەکانەیەوە و بە ئاسانی لە دەربڕینەکانت دەگات .
original

ماڵپەرەکە چەندان زمانی جیهانی تێدایە لەوانە ئینگلیزی(ئەمەریکی و بەریتانی و کەنەدی و هیندی و …هتد) و عەرەبی بە شێوەزارەکانی(عێراقی و سعودی و مسڕی و ئیماڕاتی و …هتد) و تورکی و ئیتاڵی و ئیسپانی و چەندان زمانی تر .

کارکردن تێیدا زۆر ئاسانە دوای ئەوەی ماڵپەڕەکە دەکەیتەوە ئەو زمان و شێوەزارەی دەەوێت دیاری بکە(بە خاڵی 1 دیاریکراوە لە وێنەکەدا) دواتر کلیک بکە لەسەر لۆگۆی مایکرۆفۆنەکە (بە خاڵی 2 دیاریکراوە لە وێنەکەدا) و دەست دەکات بە کار کردن هەر شتێک بلییت بۆت دەنوسێتەوە لە ناو چوارگۆشەی ژێر مایکرۆفۆنەکە(بە خاڵی 3 دیاریکراوە لە وێنەکەدا) وە دوای ئەوەی نوسینەکەت کۆتای هات دەتوانیت نوسینەکە دیاری بکەیت(تحدید بکەیت) و خۆت بیبەیتە ناو وۆرد یان هەر شوێنێک کە خۆت دەوێت وە دەتوانی دیاری بکەیت بۆت بکات بە چ جۆرە فایلێک وەک وۆرد ، تێکست ،یان بە ئیمەیل بینێریت یان دەتوانیت راستەوخۆ چاپی بکەیت(بە خاڵی 4 دیاریکراوە لە وێنەکەدا)، هەروەها بە پەنجەنان بە خاڵی ژمارە 5 لە وێنەکەدا بە بێ دیاریکردن هەموو نوسینەکەت بۆ کۆپی دەکات ،فەرموو سەری ئەم وێنەیە بکەن بۆ ئەم کارانەی باسمان کرد :
aaa

هەروەها ماڵپەرەکە بۆ ئاسانی بەکارهێنان بۆ بەکارهێنەرانی وەگەڕخەری ئەندرۆید پڕۆگرامیێکیان دروست کردوە،
کلیک بکە بۆ دابەزاندنی پڕۆگرامەکە لە پلەی ستۆر
کلیک بکە بۆ چونە نێو ماڵپەڕەکە
وە هەروەها دەتوانیت ئیکستێنشنی پڕۆگڕامەکە بۆ براوسەری گووگڵ کڕۆم زیاد بکەیت ،بۆ ئەوە بە خێرای لە ناو هەر ماڵپەڕ و تابێک بوویت بە گوێگتن لە دەنگت نوسینت بۆ بنوسێت، کلیک بکە بۆ زیادکردنی زیاد کراوەکە بۆ گووگڵ کڕۆم
چۆنیەتی نیشاندانی زیادکراوەکە لە گووگڵ کڕۆم:

unnamed

دەتوانن بۆ زیاتر روون بوونی کار کردن لە ماڵپەرەکە بینەری ئەم گرتە ڤیدیۆییە بن :

[/su_youtube_advanced]

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ساڵانێکە لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێ ئاشنام بە تایبەتی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید, ئاروزوو دەکەم بەو زانیاریانەی هەمە خزمەت بە میلەتەکەم بکەم و لە تەکنەلۆژیای نوێ بگەین بە ئاستی میلەتانی تر

Comments are closed.