لە رێگای ئەپڵیكەیشنێكی تایبەتەوە دەتوانیت پەرە بە توانای منداڵەكەت بدەیت لە بواری نەخشەكێشان و رۆژانە راهینانی لەسەر بكەیت .
ئەپڵیكەیشنی (دراونیمال) تایبەت بە وێنە كێشان و دەتوانیت بۆ مندالەكەت فەراهەمی بكەیت و رۆژانە فێری وێنە و نەخشەی تازە ببێت .
بۆ كارپێكردنی ئەو ئەپڵیكەیشنە , سەرەتا پێویستە مۆبایلەكەت لەسەر پەڕەیەكی سپی دابنێیت, پاشان بە هۆی قەڵەمەوە وێنەكە بكێشیت .
شایەنی باسە لە كاتێكدا ئەم ئەپلیكەیشنە وێنەیەكت پیشان دەدات , ئەوا بەشێك لەو وێنانە نەكێشراون بۆیە پێویستە منداڵەكەت لە ڕیگای قەڵەمەوە و لەسەر پەڕە تایبەتیەكە وێنەكە بكێشێت .
دوای ئەوەی وێنەكەی كێشا ئەوا راستەوخۆ وێنەكە بۆ ئەو وینەی ناو مۆبایلە پیشان دراوە زیاد دەبیت .
بەكارهینەرانی ئۆپەرەیتن سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئیس دەتوانن لە گۆگل پلەی و ئەپ ستۆر ئەم ئەپڵیكەیشنە بە شێوەی خۆرایی دابگرن .