كۆمپانیكانى بوارى وایه‌ر لێس و مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان سه‌رقالى پلان و ئۆفه‌رى تایبه‌تن بۆ دواى گه‌یشتنى تۆڕى نه‌وه‌ى پێنجه‌مى گه‌یاندن ناسراو به 5Gكه وابڕیاره له داهاتوویه‌كى نزیكدا فه‌راهه‌م بكرێت . له‌ئێستاشدا كۆمپانیان ڕكابه‌رى یه‌كتر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خێرایى تۆڕى نه‌وه‌ى چواره‌مه‌ى مۆبایل ناسراو به 4Gیاخود LTE ى زیاتر بكه‌ن ئه‌مساڵ كۆنفراسى ساڵانه‌ى مۆبایل له شارى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌مڕۆش یه‌كه‌م ڕۆژى كۆنفراس بوو، هه‌ریه‌كه له كۆمپانیاى كوالكۆمى ئه‌مریكى تایبه‌ت به وایه‌ر لێس و كۆمپانیاى ئینتڵ ى ئه‌مریكى تایبه‌ت به پڕۆسیسه‌ر و چیپ، نوێترین به‌رهه‌مى خۆیان نمایش كرد كه بریتی بوو له ٢ چیپى جیاواز
هەر وەکو ئەزانین هەنگاوی دواتر لە خێرایی ئینتەرنێتی تۆرەکانی گواستنەوەی مۆبایل «LTE گێگابایتی»ــە وە دوای ئەوەی کواڵکام مۆدێم سناپدراگۆنی زۆر شازی بە سەرکەوتووی بە خێرایی X20 بە خێرایی داونلۆدی ١.٢گێگابایت ـ بڵاوکردەوە , هەر بۆیە کۆمپنایای ئینتڵ نوێترین چیپ ــی مۆدێمی خۆی بە ناوی XMM 7560 بڵاوکردەوە بە وتەی ئینتڵ , مۆدێمی XMM7560 ئەتوانێت بە خێرایی داونلۆدی ١ گێگا بایت زیاتر لە سەنەیەکدا و خێرایی ئەپلۆدی زیاتر لە ٢٥٥ مێگابایت ئەبێتە هەلبژاردەیەکی زۆر باش بۆ مۆبایلەکان و تابلێتەکان و لاپتۆپەکان و بۆ جۆرە ئامێرەکانی تریش , ئەم چیپ ـە بە بەرامبەر بە مۆدێمەکانی LTEــەکانی ئێستە زیاتر خێراترە و بە پێشکەوتنی تۆرەکانی گواستنەوە پشتیوانی لێدەکرێت , ئایا ئەم هێلە ئەتوانێت بەهەمان خێرایی بەدەست بهێنرێت لە جیهاندا ؟ ئاشا کۆدی , جێگری سەرۆکی گروپی مۆبایل و پەیوەندیەکانی ئینتیڵ ئەلێت بە سود وەرگرتن لە XMM7560 ( ئەتوانن خێرایی گێگبایتی لە هەموو جیهانی راستیدا تاقی بکەنەوە ) بەڵام توانای بەدەستهێنانی بەخێرایی گێگابایتی , وە تاقیکردنەوەی بەردەوامی ئەمە دوو باسی زۆر لێک جیان وە ئەگەری ئەوەی کە تۆری LTE خێرایی یەک گێگابایت لە سانیەکدا بەدەست بهێنین , بە ئەستەم دەرئەکەوێت لە ئێستەدا بەهەرحاڵ چەند رۆژێکی تر کۆنگرەی جیهانی مۆبایلەکانەیە وە زۆر مۆبایل لەو کۆنگرەیەدا بەدی ئەکرێت کە مۆدێمی گێگابایتی جۆرە نوێیکەی کۆلکۆمی بۆ دانراوە ئەبێت لە ئێیستەدا ئەوە لەبەر چاو بگرین کە ئاخۆ پێش بڵاوبوونەوەی نەوەی پێنجەمی تۆری گواستنەوەکانی مۆبایل 5G, ئەتوانێت LTE لە خێرایی ١ گێگابایتی زیاتر بەرجەستە بکات یاخود نا لە کۆنگرەکەدا یەکلایی دەبێتەوە .
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت