لە بەرنامەی مەسنجەری فەیسبوکدا، لەکاتی چاتدا هێمایەک لەژێر نامە نێردراوەکاندا دەردەچێت، هەندێک بەکارهێنەر لە واتای ئەم هێمایانە دڵنیانین، لەم بابەتەدا واتاکانیان رووندەکەینەوە.

بەپێی ئەو ‌هێمایانەی لەژێر نامەکانی مەسنجەردا دەردەکەون چوار جۆرن:
١- بازنەیەکی شینی بەتاڵ:
ئامێرەکەت لە میانەی ناردنی نامەکەدایە، هێشتا نامەکە بە تەواوەتی نەنێردراوە.
٢- بازنەیەکی شین کە نیشانەیەکی “راست”ی شینی تێدایە:
نامەکەت نێردراوە، بەڵام هێشتا لەلایەن ئامێری کەسی مەبەستەوە وەرنەگیراوە.
٣- بازنەیەکی شینی پڕ کە نیشانەیەکی “راست”ی سپی تێدایە:
نامەکەت نێردراوە و لەلایەن ئامێری کەسی مەبەستەوە وەرگیراوە، بەڵام هێشتا نامەکەی نەکردووەتەوە.
٤- وێنەیەکی بچووکی پرۆفایل پیکچەر-ی کەسی بەرامبەر:
نامەکەت گەیشتووەتە ئامێری کەسی مەبەست و ئەو کەسە نامەکەی کردووەتەوە و خوێندوویەتییەوە.

خەندان- ماردین عوزێری

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.