پاش ئەوەی سناپچات دڵنیایی بەبەکارهێنەران دا کە بەشێوازێکی نوێ ئەپەکەیان بەردەستی بەکارهێنەران بدەن ، بەڵام هەر لەگەڵ وەشانی نوێی سناپچات بەکارهێنەران گلەی زۆریان لە ئەپەکە هەیە.
پێگەی ” CNBC ” ئاماژەی بەوە کردوە کە دوای نوێبوونەوەی سناپچات بەکارهێنەران گلەی زۆریان هەیە لە ئەپەکە ، وەشانی نوێی سناپچات، رووکار و بەشی هاوڕێیان و دۆزینەوە و بەشی بڵاوکردنەوەی بابەتەکان لەخۆ دەگرێت.
لە وەشانە نوێیەکەیی سناپچاتدا گۆڕانکاری لە شێوەکەی کراوە ، ستۆری لە شوێنی نامە تایبەتدا دەبینرێت و بڵاوکراوەی هاوڕێکان جیاکراوەتەوە لەوانەشی کە بەگشتی شت بڵاودەکەنەوە.
هەروەها بەکارهێنەران ئاماژەیان بەوە داوە کە وەشانی نوێی سناپچات بۆتە رێگرێکی قورس بۆ بەکارهێنان ، وە لە نوێترین لێدوانی کۆمپانیای سناپچات بۆ بەکارهێنەران ئەوە بوو ” گەرانەوەی وەشانی سناپ بۆ پێشوتر کارێکی وا ئاسان نییە کاتی دەوێت ، بەمەش ئارام بگرن بۆ ئەوەی بەکارهێنەر تاموچێژی لێ ببینێت “