پەڕتووكی (فەرمانی پینگ لە ویندۆزدا – Ping Command in Windows)

پێشەكی پەڕتووكەكە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە كایە زانستیەكانی ڕایەڵە، هەروەها دەوڵەمەند كردنی توێكڵی تەكنیكی لەكوردستان، بەباشمانزانی سەبارەت بە بەشێكی چاكسازی لەبواری ڕایەڵە بنووسین، لەم پەرتووكە تیشك خراوەتە سەر فەرمانی پینگ وە سەرجەم كایەكانی لەخۆ دەگرێت.

پێزانین بەبژاردەكانی فەرمانی پینگ وا لەبەڕێوەبەرانی ڕایەڵە دەكات زیاتر لەبارەی گرفت و چارەسەرەكان شارەزابن. لەم پەرتووكەدا ئەوەندەی توانیومانە زمانی كوردیمان بەكار بردووە هەر لە ڕستەسازیەكان و تەنانەت چەمكە تەكنەلۆجیەكانیش، بەرامبەر ئەو چەمكانە وشە ئینگلیزیەكەیشمان نووسیوە هەتا خوێنەر پێ بزانێت مەبەسی ئێمە چییە، لەهەمان كاتدا لەوشە كوردیەكەش شارەزایی پەیدا بكات، بۆ ئەو مەبەستەش سوودمان لە چەند فەرهەنگێكی زمانەوانی وەرگرتووە، هەروەها گەلێك قورس بوو تا ئەو چەمكانە بەشێوەیەكی باش ڕێك بخەین، لەكاتی كۆبوونەوەكەمان وەك دەستەی وەرگێڕانی فەیسبووك، باسی چەند خاڵێكی گرینگمان كرد سەبارەت بەچەمكە نوێیە تەكنەلۆجیەكان، هەربۆیە لەسەر گرنگی و تێزی ئەو خاڵانە چەمكەكانی ئێرەش داڕێژراوە.

بیرۆكەی داڕشتنی ئەم پەرتووكە بەسەرهاتێكی لەپشتە، ماوەیەكی زۆر بەر لەنووسینی ئەم پەرتووكە، واتا چەند ساڵێك لەمەوبەر، هاوشێوەكەییم نووسی بوو، بەڵام ئەوها پڕ و داڕێژراو نەبوو، ناردمە لای كەسێك و سەیری كرد، ئەوكات بەشێوەی ڕاپۆرت بوو، پاشان كەسە شارەزاكە پێمی گوتبوو ئەم كتێبە هەڵەی زۆری تێدایە!، سەرەنجام هەوڵمداو هەوڵمدا لەبوارەكە زیاتر وورد بوومەوە.

هیواخوازم ئەو كەسە ئەگەر ئەم پەرتووكەی بەردەست كەوت سەیری بكاتەوە، بەڵكو ئەمجارەیش لەخوێندنەوەیدا هەمان قسە بكاتەوە، تا باشتر و باشتر هەوڵ بدەم.

خوێندنەوەی بەشێوەی PDFداگرتنی بەشێوەی XPS

بەرگی پەڕتووكەكە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

منداڵ بووم کاتێک دەستم کرد بەکارى کۆمپیوتەر، ئەوکات ئەتارى و مایكرۆ هەبوون، زۆرم دەشکاند و زۆریان بۆ کڕیم، تا دواجار کۆمپیوتەرێکیان بۆ کڕیم کە ئەویشم شکاند، تەنها كیبۆردێك لەبەردەستم مایەوە كە ڕۆژانە تایپم دەكرد پێی تا بەخێرایی بنووسم. ڕۆژانە پەرتووكی بەرنامەكانی كۆمپیوتەرم دەخوێندەوە. لەو ماوە درێژەدا دەمتوانی بەبێ بوونی كۆمپیوتەری بەرجەستە زۆرێك لەبەرنامەكان بزانم و داڕشتنیان بۆ بكەم بەهۆی زمانەكانی كۆمپیوتەر، تەنها بەلەبەركردنیان، دواجار بوومە خاوەنی كۆمپیوتەرێكی نوێ. پاشان چوومە پەیمانگای كۆمپیوتەری سلێمانی و ئەزموونی كردارییم وەرگرت و بڕوانامەی ئەوێم بەدەست هێنا. هەنوكە بڕوام وایە شتێك نییە بەناوی فێربوون لەكۆمپیوتەردا، ئەوەی هەیە تەنها هەوڵدانە بۆ فێربوون. شارەزایی من لەبواری تەكنەلۆجیدا هەمەڕەنگەو بەتایبەت یەك بوارم نەگرتووە، ئەوەی دیارە بابەتی دیزاین (ھێڵكاری و نەخشەكاریە) لەبوارەكاندا.

Comments are closed.