لە ئێستادا و بەردەوام کۆمپانیای فەیسبووک لە هەوڵی زیاتری ئەوەدایە تەواوی بوارەکانی تەکنەلۆژیا قۆرخ بکات و هەموو بوارەکانی ئینتەرنێت داگیر بکات.

لە نوێترین هەواڵدا کە لە چەند سەرجاوەیەکی تەکنەلۆژی بڵاو بۆتەوە بەڵام تا ئێستا بە فەرمی لەلایەن فەیسبووکەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە هاتووە کە لە ئێستادا  کار لەسەر ئەوە دەکەن دەست بگرن بەسەر تەواوی یاریە یەلیکتڕۆنیەکان و تایبەتمەندیەکی ئاوا زیاد بکەن کە وا بکەن تەواوی بەکارهێنەرانی یاریەئەلیکترۆنیەکانی وەک ئێکس بۆکس و پلەی ستەیشن بەلای خۆیان دا رابکێشن کە لە ئێستادا بەکارهێنارانی رێژەیەکی زۆریان هەیە.

هەرچەندە پێشتر چەندان یاری بچووک لە فەیسبووک بونیان هەبوە و بەشێکیان لەلایەن فەیسبووکەوە خۆیەوە دروست کرابوون ،بەڵام هیچ کامێکیان ئاوا پێشکەوتوو نەبوونە کە بتوانێ کێبرکێی یاریە ئەلیکتڕۆنیە پێشکەوتووەکان بکات

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.