فڕانک یەکێکە لەبەکارهێنەرانی سیستمی کارپێکەری ویندۆوس ٧، لە دادگا سكاڵای یاسای لەسەر کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت تۆمار کردووە و داوای قەرەبوو دەکات لە کۆمپانیاکە.
“من خاوەنی لاپتۆپێکی جۆری ASUS 54L م، لەگەڵ کڕین دا سیستمێکی کارپێکەری ویندۆوس ٧ی ئۆرجیناڵی لەسەر بووە ، بەڵام ئامێرەکە خۆکارانەو بەبێ خواستی من وەشانی ویندۆوسەکەی بەرزبۆتەوە بۆ ویندۆوسی ١٠ و دواتر لەکارکەوتووە.
لەهەمان کاتدا، باک ئەپی ویندۆوس ٧ەکەشم سڕاوەتەوە. هەر بۆیە سکاڵاکار داوای کۆپیەکی ئۆرجیناڵی ویندۆوس ٧ دەکات ”
دەقی سكاڵای فڕانک بەم شێوەیە خوێندرایەوە لای حاکم.
” لەهەمان کاتدا مایکڕۆسۆفتیش ڕەتی دەکاتەوە بە پێدانی کۆپیەکی نوێ لەلایەن کۆمپانیایەکەیەوە و داوا لە بەرهەم هێنەری لاپتۆپەکە دەکات کە بۆی بگۆڕێت” .
بەهۆی ئەوەی لەم کێشەیەدا ASUS کە بەرهەم هێنەری لاپتۆپەکەیە، بەرپرس نی یە لەدروست بوونی کێشەکە، بۆیە فڕانک سکاڵای دژی کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت تۆمارکردووە و داوای لە دادگا کردووە کە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا مایکڕۆسۆفت ناچاربکات بەپێدانی کۆپیەکی ئۆرجیناڵی ویندۆوس ٧، خۆ ئەگەر نەیکات ئەوا ئەو وەک قەرەبوو داوای ٦٠٠ ملیۆن دۆلار دەکات لە مایکڕۆسۆفت.!
دوای ڕاگەیاندنی ویندۆوسی ١٠ لەلایەن مایکڕۆسۆفت و ناچارکردنی بەکارهێنەرانی ویندۆوس٧ بۆ بەرزکردنەوەی وەشانی سیستمەکەیان بۆ ١٠، ئەمە جاری یەکەم نی یە سکاڵای یاسایی دژی مایکڕۆسۆفت تۆمار دەکرێت و کەیسی هاوشێوە زۆرە.
سەرەڕای ئەوەی تەمەنی سیستمە کارپێکەرییەکە ٩ ساڵە، بەڵام فڕانک تاکە بەکارهێنەر نی یە کەدەیەوێت لەگەڵ بەکارهێنانی ویندۆوس ٧ دا بمێنێتەوە.
شایەنی باسە دوای دەرچوونی ویندۆوس ١٠ ، ویندۆوسی ٧ بەفەرمی لەلایەن مایکڕۆسۆفتەوە پشگوێ خراوە و هیچ کام لە نوێکردنەوەکانی پێ ناگات جگە نوێکردنەوەکانی پاراستنی سیستمەکە کە ئەمیش تاکوو ساڵی ٢٠٢٠ ە.