وەک ئاشکرایە پێگەی یوتیوب لە جیهاندا بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە بەمەش یەکێک لەو گەنجانەی زۆرترین داهات لە رێگەی یوتیوب کۆدەکاتەوە گەنجێکی سویدیە  ، کە  له‌ رێگه‌ی كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆیه‌وه‌ له‌ پێگه‌ی  یوتیوب، ساڵانه‌ 12 ملیۆن دۆلار به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

فێلیكس جێڵبێرگ، ئه‌و گه‌نجه‌ سویدیه‌ ته‌مه‌ن 28 ساڵه‌یه‌ كه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆكانی له‌ پێگه‌ی ڤیدیۆیی یوتوب بڵاودەکاتەوە ساڵانه‌ بڕێكی زۆر پاره‌ په‌یدا ده‌كات و وە بووه‌ته‌ یه‌كێك له‌ ملیۆنێره‌كانی جیهان و له‌ ئێستادا كه‌ناڵه‌كه‌ی له‌ یوتیوب خاوه‌نی زۆرترین به‌شداربووه‌.

وە ئه‌م ڤیدیۆیانه‌ی كه‌ “جێڵبێرگ” بڵاویان ده‌كاته‌وه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كه‌ی  لە یوتیوب بەشێوەیەکی گشتی زیاتر قسه‌كردنه‌ له‌سه‌ر یاری كۆمپیوته‌ری له‌ جۆره‌كانی ترسناك و ئه‌كشن و ئه‌و پاره‌ زۆره‌ش كه‌ ده‌ستی ده‌كه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕیكلامه‌وه‌یه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كه‌یدا.

وە كه‌ناڵه‌كه‌ی فێلیكس به‌ناوی پیودیپای (PewDiePie)ه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2009 دایناوه‌و له‌ ئێستادا خاوه‌نی 63 ملیۆن به‌شداربوو (Subscriber)وە

لینكی كه‌ناڵه‌كه‌ی فێلیكس له‌ یوتیوب گرتە بکە

6432FA30-6C11-4BA2-A802-C2F99BF91839663AEACA-1426-42D5-B9F5-485FE16A3D465074964C-CA91-4109-9507-EDF87126B1F9

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.