لە دواین هەواڵیاندا کۆمپانیای بەناوبانگی ‌HMD فنلەندی کە لە ئێستادا خاوەندارێتی براندی نۆکیا دەکات ،رایگەیاندوە کەوا بڕیارە لە چارەکی سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ بە مۆبایلێکی هۆشمەند بێنەوە بازاڕ و کێبرکێ بکەن لەگەڵ هەریەکە لە مۆبایلە هۆشمەندەکانی کۆمپانیاکانی سامسۆنگ و ئەپڵ و هواوی …..هتد.
هەرچەندە زانیاری ورد دەربارەی مۆبایلەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام کۆمپانیاکە رایگەیاندوە کە بە هاوکاری گووگڵ سیستەمی مۆبایلەکە جێگیر دەکات و هاوبەشی ئەندرۆید دەبێت.بەڵام هیچ روونکردنەوەیەک لەسەر ئەوە نەدراوە کە ئایا ئەندرۆیدی نۆکیا راستەوخۆ لەلایەن گووگڵەوە سەرپەرشتی دەکرێت، یاخود هاوشێوەی سامسۆنگ و HTC بە گۆڕینی بەشێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەندرۆیدەکەوە بەردەست دەخرێت.
بەرێوەبەری کۆمپانیاکە رایگەیاندوە کە ئەوان پێیان وایە دەتوانن بەم مۆبایلە هۆشمەندە کە هەڵگری ئەندرۆید دەبێت دەتوانن پێشکەوتنێکی باش بەخۆیانەوە ببینن و پێشیان وایە پێشوازیەکی باشی لێدەکرێت لەسەرانسەری جیهان لەلایەن بەکارهێنەرانەوە چونکە نۆکیا خاوەن ناوبانگێکی بەرزە لە رووی کوالیتی و بەهێزی و ئاسانی مۆبایلەکانیەوە.

جێگای وەبیرهێناوەیە لە کۆمپانیای نۆکیا تا ئەم ساڵانەی دوایی و لەسەر ئاستی جیهانی زۆرترین رێژەی فرۆشی هەبوو ، بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنەکان نەیتوانی بەردەوام بێت و پاشکەوتنێکی زۆری بەخۆیەوە بینی، ئەمەش وای کرد کە کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت کۆمپانیاکە بکڕێتەوە ، دواتر ئەمیش نەیتوانی دۆخی نۆکیا بگەڕێنێتەوە ئاستێکی باش و کۆمپانیای HMD فنلەندی براندی نۆکیای وکڕیەوە و لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەدایە نۆکیا بخاتە کێبرکێ جیهانیەکانەوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.