- ویندۆزی ١٠ کە دواین بەرھەمی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە کێشەی لەگەڵ بەشێک لە کۆمپیتەرەکان ھەیە، کە ئەم کێشەیە لە ویندۆزی ٨.١ یشدا ھەندێک جار بەدی دەکرێت، ھۆکاری ئەم کێشەیەش دەگەڕیتەوە بۆ نزمی ڤێرشنی bios ی کۆمپیتەرەکەت.
بۆ چارەسەری ئەم کێشەیەش پێویستە biosی کۆمپیوتەرەکەمان Update بکەینەوە.
بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە لە گۆگڵ دا گەڕان بۆ ناو و مۆدێلی کۆمپیتەرەکەمان +bios update بکەین بۆ نموونە:
Dell inspiron n٥١١٠ bios update یان hp pavilon g٦ bios update .
پاش ئەوەی کە biosی کۆمپیوتەرەکەمان نوێکردەوە دەتوانین بە سەرکەوتوی ویندۆزی ٨.١ یاخود ١٠ لەسەر کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکانمان دامەزرێنین.
ماڵپەڕی فەرمی dell و hp بۆ بە دەستھێنانی driver(تعریفات) و ڤێرشنی بەرزی bios بۆ کۆمپیوتەرەکانمان:
ئەم بابەتە ئامادەکراوە لەلایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن