هه‌ندێ له ئێوه ڕه‌نگه بۆ جارێکیش بووبێ دوچاری ئه‌و کێشه‌یه بوبێته‌وه،که دوای داگیرساندنی کۆمپیوته‌ر و داخڵ بوون به سیستم ، ته‌نها نیشانده‌ری ماوس و شاشه‌یه‌کی ڕه‌ش به‌رچاو که‌وتبێ به‌جۆرێک نه دیسکتۆپ و نه تاسکبار نه ئایکۆنێک هیچ شتێکی دیکه نی یه.!
له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵدراوه به کورتی باسی هۆکار و چاره‌سه‌ره‌که‌ی بکرێت.
::: هۆکار
زۆر جار ئه‌مه ڕه‌نگه به‌هۆی به ئیش نه‌که‌وتن و له‌کار که‌وتنی explorer بێت که ئاسایی به‌شێوه‌یه‌کی خۆکارانه دوای داخڵ بوون به سیستم ئیش ده‌کات.وه هه‌بوونی کێشه له registry دیسان هۆکارێکی دیکه‌ی کێشه‌که‌یه.
وه به‌دڵنیاییه‌وه هه‌بوونی ڤایرۆس و توش بوونی کۆمپیوته‌ر به ترۆجان هۆکاری سه‌ره‌کیه و ده‌بێته هۆی ڕوودانی ئه‌و کێشه‌یه‌و ڕێگرتن له ئیش‌کردنی explorer.exe
::: چاره‌سه‌ر
بۆ ئه‌وه‌ی تۆ بتوانی به‌شێوه‌یه‌کی ئاسان ئیش له‌سه‌ر دیسکتۆپ و فایل و فۆڵده‌ر و به‌رنامه‌کان بکه‌ی ، له‌ناو ویندۆس به‌رنامه‌یه‌کی بچوک هه‌یه به‌ناوی explorer.exe که به‌رپرسه له‌و ئیشانه و به نه‌بوونی ئه‌و کێشه‌یه دێته پێش.
1- له حاڵه‌تێکدا که explorer.exe ئیش نه‌کات ده‌توانی خۆت به‌ئیشی بخه‌ی، له‌یه‌ک کاتدا په‌نجه بنێ به دوگمه‌کانی CTRL و ALT و DEL سه‌رکیبۆرد و Start Task Manager هه‌ڵبژێره ، پاشان ویندۆیه‌ک ده‌بێته‌وه له‌سه‌ره‌وه کلیک له File بکه ئینجا (…New Task (Run بکه‌وه و له‌وێ بنوسه explorer.exe پاشان ئۆکه‌ی. پێویسته به‌و جۆره ڕاسته‌وخۆ دیسکتۆپ و تاسکبار نیشان بدرێ.
گه‌رنا ده‌توانی به Safe Mode داخڵی سیستم بیت و دواتر گه‌ر هاتوو بار و دۆخ ئاسای بو وه ڕووبه‌ڕووی کێشه‌که نه‌بوویه‌وه ،ئه‌وا پێشنیار ده‌که‌م سه‌ره‌تا کۆمپیوته‌ره‌که‌ت به دژه مالوه‌ر بپشکنی و هه‌موو فایله تووشبوه‌کان بسڕیه‌وه ئینجا ڕیستارت بکه به کۆمپیوته‌ره‌که‌ت بۆ ئه‌نجامه‌که‌ی.
2-پشکنینی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت له‌ئه‌گه‌ر هه‌بوونی کێشه و چاره‌سه‌رکردنی به شێوه‌یه‌کی خۆکارانه له‌ڕێگه کۆماندی
sfc / scannow
3- کۆمپیوته‌ره‌که‌ت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ کاتێکی پێش ئه‌و کێشه‌یه به‌هۆی System Restore.
3- پشکینی Windows Registry: له‌یه‌ک کاتدا په‌نجه بنێ به دوگمه‌کانی CTRLوALT وDEL سه‌رکیبۆرد و Start Task Manager هه‌ڵبژێره ، پاشان ویندۆیه‌ک ده‌بێته‌وه له‌سه‌ره‌وه کلیک له File ئینجا (…New Task (Run بکه‌وه ، له‌وێ بنوسه regedit.exe ئینجا لای ده‌ستی چه‌پ ئه‌مانه بکه‌وه
HKEY_LOCAL_MACHINE >> SOFTWARE> Microsoft> Windows NT> CurrentVersion> Winlogon
که کلیکت کرد له Winlogon ئینجا له لیستی لای ڕاست بگه‌ڕێ به دوای Shell و ده‌بڵ کلیکی له‌سه‌ر بکه و دڵنیابه له‌وه‌ی که ته‌نها ‘explorer.exe‘ تێدا نوسراوه، گه‌ر وا نه‌بوو یان شتی تری تێدا نوسرابوو ئه‌وا هه‌مووی بسڕه‌وه و ته‌نیا ‘explorer.exe’ بهێڵه‌وه.
:::: سه‌رنج:
هه‌ریه‌ک له‌م ڕێگه چاره‌سه‌رییانه‌ی سه‌ره‌وه بۆ حاڵه‌تی جیاوازه بۆیه هه‌وڵبده به ڕیزبه‌ندی ڕێگه‌کان تاقیبکه‌یه‌وه.
نه‌م توانی به‌وردی باسی هه‌ندێ ڕێگه بکه‌م چونکه وام داناوه که زۆربه‌ی ده‌یزانێت ، به‌ڵام گه‌ر هاتوو له‌شوێێکی نوسینه‌که پرسیارت هه‌بوو ، ده‌توانی پرسیار بکه‌ی و به‌خۆشحاڵییه‌وه ڕوونکردنه‌وه‌ت پێ ده‌درێ.