لەم هەفتەیە زۆربەی بەکارهێنەرانی فەیسبووک کە ئەکاونتەکانیان لە ڕێگای کۆمپیوتەرەوە دەکردەوە باس لەوە دەکەن ئەو پۆستانەیان کردووە ناتوانن ڕەشی بکەنەوە، فەیسبووک هەڵبژاردنی سڕینەوە Deleteی لابردووە، تەنها دەتوانی پۆستەکە بشارنەوە Hide بکەن، بەڵام لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان هیچ کێشەی نیە دەتوانی پۆستەکەت بسڕیتەوە.

ئەوەش بۆ بەکارهێنەرانی فەیسبووک شتێکی بێزارکەرە، چونکە زۆر کەس کە پۆستێک دەکات ڕەنگە دوایی هەڵەیەک لە پۆستەکەی بدۆزێتەوە و بیسڕێتەوە.

23659282_1147641642034408_9114464425444636587_nتا ئێستا نازانرێت ئەو تاقیکردنەوە و تێست کردنی سڕینەوەی هەڵبژاردنی Delete بۆ هەموو بەژداربووانە یاخوود نا !

کۆمپانیای فەیسبووک تاکوو ئێستاش هیچ لێدوانێکی دەربارەی ئەمە نەداوە کە بۆتە هۆکاری بێزاری زۆرێک لە بەکارهێنەرانی فەیسبووک.

هەندێک لە بەکارهێنەرانی فەیسبووک پێیان وایە نەمانی هەڵبژاردنی Delete بۆ ئەوەیە هەموو ئەو پۆستانەی دەیکەیت ببێتە یادگاری لە دوا ڕۆژ.
هەندێکی تر پێیان وایە ئەوەفێڵی فەیسبووکە تا وا لە بەکارهێنەرانی بکات زیاتر پەیوەست بن بە مۆبایلە زیرەکەکان نەک کۆمپیوتەر.

23722580_1147641698701069_3020086413463036358_n

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

وەرگێری زمانی ئینگلیزیم لە ساڵی 2002 وە ئاشنای تەکنەلۆژیای نوێم ئارەزوویەکی زۆرم بۆ بواری تەکنەلۆژیا هەیە بەتایبەت سیستەمی وەگەرخەری ویندۆز و ئەندۆرید دەمەوێت ئەو زانستەی هەمە لەم بوارەدا پێشکەشی هاوزمانی خۆم بکەم

Comments are closed.