بێگومان ھارد دیسک بەشێکی سەرەکیە لە کۆمپیوتەرەکانمان بەجۆرێک بەبێ بوونی ئەو بەشە ناتوانین داتاو زانیاریەکانمان ھەڵگرین و بیانبینین و ئاڵوگۆریان پێ بکەین واتا بەبێ بوونی ئەو بەشە ئەستەمە کار بە کۆمپیوتەرەرکانمان بکەین.
زۆرجار ھاردیسکی کۆمپیوتەرەکانمان بە باشی کار ناکات یاخود دڵنیا نین لە کارکردنی، بۆ ئەم مەبەستە ئەمرۆ پڕۆگرامێکتان پێ ئاشنا دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن دڵنیا ببینهوه لە کارکردنی ھاردیسکی کۆمپییوتەر و نەبوونی ھیچ کێشەیەک لە ھاردیسکی کۆمپیوتەرەکانمان.
Gsmartcontrolناوی پرۆگرامەکە
لینکی داگرتنی پرۆگرامەکە
کلیک بکە بۆ داگرتن
دوای داگرتنی پرۆگرامەکە دەیکەینەوە دەبین ئەو بەشەی کە کێشەی ھەیە بە ڕەنگی سوور نیشانمان دەدات
ئەم بابەتە ئامادەکراوە لەلایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن