کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی وەشانی IOS 10 beta 7  ی راگەیاند بۆ گەشەپێدەران .
هەرچەندە کۆتا وەشانی ئەپڵ تا راددەیەکی زۆر باش کێشەی تیادا نەبوو و زۆرینەی هەڵەکانی تیادا چارەسەر کرابوو، بەڵام وا دیارە هەندێکیان بەتەواوی چارەسەر نەکراوە، بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیاکە لە هەوڵی ئەوەدایە چەند نوێکاریەک بنێرێت بۆ بەکارهێنەرانی، بۆ ئەم مەبەستەش بە فەرمی وەشانێکی تری تایبەت بە گەشەپێدەران بڵاو کردوە و رێگەدەدات پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و تێست بکرێت بۆ ئەوەی پێش ئەوەی بە فەرمی بۆ هەموو بەکارهێنەرانی فەراهەم بکات ، تەواوی کێشەکان چارسەر بکرێت و وەشانێکی نایاب بخرێتە بەردەستی بەکارهێنەران.
ئەو تابەتمەندیانەی کەوا بڕیارە زیاد بکرێت و زیاتر پێشبخرێت، بریتیە لە هەریەکە لە ئاپی SIRI و نەخشەکان و زیاد کردنی چەندان خەندە(ئیمۆجی) و بەشێک لە تایبەتمەندیەکانی بەرنامەکانی نامەناردن …..هتد

image1

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.