::: دەربارەی یارییەکە:
No Man’s Sky 
یارییەکی نوێ ی خەیاڵی زانستی یە.، دوا وەشانی لەبەرواری 9ی 8ی ئەم ساڵ بوو.
بەگوێرەی ماڵپەڕی techworm تەواو کردنی ئەو یارییە ماوەی (18,446,744,073,709,551,616) 18 کوادریلیۆن و 446 تریلۆن و 744 بلیۆن و 73 ملیارد و 709 ملیۆن و 551 هەزار و 616 رۆژی دەوێ تاوەکوو گشت قۆناغەکانی ئەو یارییە تەواو بکرێت..!!
یەکێک لە گەشەپێدەرانی کۆمپانیای یارییەکە دەڵێت:ئەگەر بێت و یاری پێکەرانی ئەم یارییە،ماوەی یەک چرکە بۆ سەردانکردنی هەر هەسارەیەک دابنێن، ئەوا دیسان تەواوکردنی یارییەکە نزیکەی ٥٨٤ بلیۆن ساڵی دەوێت”  ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە یارییەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە هەسارە هەیە کە ژمارەیان 18,446,744,073,709,551,616 هەسارەیە.

::: ڕووداوەکانی ناو یارییەکە:
بەرکاهێنەران دەتوانن گەشت بکەن بەناو گەردووندا و کەشتیە ئاسمانییەکان و چەک و تەقەمەنیەکان بەکاربهێنن و ڕوەک و ئاژەڵی نوێ بدۆزنەوە و دواتر ناویان بنێن بەئارەزوی خۆیان.
pic2::: کۆمپانیای بەرهەم هێن:
یارییەکە بەرهەمی  Hello Game ە .
لەلایەن تیمێکی 15کەسی بریتانیەوە ماوەی 5 ساڵ کاری لەسەر کراوە تاوەکوو بەرهەم هاتووە.Team::: دیمەنێک لە یارییەکە:

::: شوێنی داگرتنی یارییەکە:
یارییەکە بۆ کۆمپیوتەر و پلەی ستەیشن چوار بەردەستە.
لەم بەستەرەی خوارەوە دەتوانن زانیاری زیاتر دەربارەی یارییەکە و شوێنی داگرتنی یارییەکە وەربگرن:
http://www.no-mans-sky.com

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.