ئایا Firmware چییە؟!

جێگیرە پارچە یاخوود (#Firmware) برتییە لە چەند زانیاریەک کە لە نێوخۆییRead-Only Memory (#ROM)ــــی کۆمپیوتەر یاخوود هەر ڕەقەکاڵا Hardware ێکی تری وەکو Flash Drive و TV Controller و هتد…ـــدا جێگیر کراوە کە چەندان فرمان و ڕێنوێنی بەسەر سیستەمی کارپێکەردا ئەسەپێنی سەبارەت بەوەی کە ئاخۆ ئەو ئامێرە پێویستە چۆن کاربکات و مامەڵە لەگەڵ کاردارەکاندا بکا ، بەڵام جیا لە هەر نەرمەواڵە Hardware ێکی تر بەکارهێنەر ناتوانێ Firmware بسڕێتەوە یاخوود بیگۆڕێت بەبێ بەکارهێنانی پڕۆگرامێکی تایبەتەوە کە ڕێگە بە بەکارهێنەر ئەیەن دەستکاری Firmware بکات.

ئایا ئەتوانین Firmware ـــەکان نوێ بکەینەوە؟!

بێگومان بەڵێ ، Firmware ــــەکانیش وەک هەر پڕۆگرامێکی تر ئاسایی ئەتوانرێ نوێ بکرێتەوە بە بەکارهێنانی پڕۆگرامۆکەی نوێکەرەوەی Firmware کە بریتیین لە نەرمەواڵەی بچوک کە هەڵدەستن بە نوێکردنەوەی Firmware ــــەکان ، نموونەش بۆ ئەمە نوێکردنەوەی Firmware ــــی ڕاوتەرەکانە کە لە زۆر حاڵەتدا بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی گرفت یاخوود باشترکردنی خزمەتگوزاریەکان لەلایەن کۆمپانیای بەرهەمهێنەوە ڕەوانەی سیستەمەکان ئەکرێن ، بەڵام زۆر جار ئەو کەسانەی کە خولیای بەرهەمهێنان و بەرەوپێشبردنی سیستمەکانیان هەیە هەڵەستن بە دروستکردنی نەرمەواڵەی نوێکەرەوە بۆ Firmwareــــەکان بۆ ئەوەی ئامێرەکان زیاتر بەرەوپێشەوە ببات لەوەی کە کۆمپانیای بەرهەمهێن ئەنجامی داوە ، بەڵام جێی سەرنجە کە زۆرجار ئەو نەرمەواڵانەی کە بێجگە لە کۆمپانیای بەرهەمهێن دروستیان ئەکا بۆ نوێکردنەوەی Firmwareــــەکان لەلایەن ئامێرەکانەوە پشتگیری ناکرێن و کێشە دروست ئەکەن بۆ بەکارهێنەر.

ئەو کۆمپانیایانەی کە Firmware بەرهەمدێنن بریتیتن لە:

• #AMI (American Megatrends Inc.)

لەلایەن بەڕێز Shankar ــــەوە دامەزرێندراوە لە ساڵی 1985 کە زیاتر لە دە ساڵە لە بواری بەرهەمهێنانی کەل و پەلی تەکنەلۆژی کار دەکا و لە ئێستادا یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیا لە ئاست فرۆشتنی BIOS Frimware.

• #Insyde

لەساڵی 1998 دامەزراوە کە یەکێکە لە باشترین کۆمپانیاکان لە ئاست بەرهەمهێنانی باشترین ڕەقەکاڵا Hardware و نەرمەکاڵا Software و هەروەها خزمەتگوزاری Frimware بۆ هەریەک لە #Mobile و #Desktop و #Server و هتد…

• #Intel

لە مانگی 6ــــی ساڵی 1968 دامەزرا لەلایەن Robert Noyce و Gordon Moore کە ئەرکی سەرەکی بەرهەمهێنانی یەکەی چارەسەر Processor و ئامێرەکانی ڕایەڵە Network Devicesــــە کەبەرهەمەکانی بە شێوەیەکی گشتی کاریگەریەکی گەورەیان هەبووە لەسەر تەکنەلۆژیا بە درێژایی مێژووی دامەزراندنی.

• #Phoenix

لە ساڵی 1979 سەری هەڵدا کە بە گشتی ئەرکی ئەرکی پەرەپێدانی نەرمەکاڵا Software ی گرتە ئەستۆ و کاریگەری دیار و بەرچاوی لە بواری پەرەپێدانی نەرمەکاڵا هەیە بۆ کومپیوتەر و پلاتفۆڕمی زانیاری.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.