كاپتن (ریزنۆڤ) ڤیكتۆر ریزنۆڤ  سه‌ركرده‌ی سوپای سوور (سووپای رووسیا) ،یه‌كێك له‌ دیارترین پاله‌وانانى یارى كۆڵ ئۆف دیوتی.
ریزنۆڤ له‌ 20\4\1913 له‌ شاری Saint Petersburg له‌ رووسیا له‌ دایك بووه‌،هه‌ر زوو چۆته‌ ناو سوپای رووسیا، وه‌ باوكی مۆسیقاژه‌ن بووه‌, كه‌ مۆسیقایه‌كی هه‌بووه‌ تایبه‌ت به‌ هیوا كه‌ بۆ هاوه‌له‌كانی ده‌ژه‌نی،ڤیكتۆر هه‌رگیز نه‌یتوانیوه‌ ئه‌م ئاوازه‌ی مۆسیقاژه‌نینه‌ی باوكی له‌ بیر بكات.


باوكی ریزنۆڤ له‌لایه‌ن سه‌ربازێكی ئه‌ڵمانیه‌وه‌ له‌ ملی ده‌درێت و ده‌مرێت، بۆیه‌ ریزنۆڤ رقی له‌ سه‌ربازه‌ ئه‌ڵمانیه‌كان ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ به‌ درنده‌ترین شێوه‌ له‌گه‌ل نازیه‌كان ده‌جه‌نگێت.

ئه‌م پیاوه‌ مه‌زنه‌ بۆته‌ یه‌كێك له‌ ئه‌كته‌ره‌كانی یاری Call Of Duty له‌ به‌شه‌كانی وه‌كو
-Call of Duty: World at War
-Call of Duty: Black Ops
-Call of Duty: Black Ops II
-Call of Duty: Black Ops III (Easter egg)
دا ده‌بینرێت.

ده‌نگی ڤیكتۆر له‌م به‌شانه‌ی كاڵ ئۆف وتی له‌لایه‌ن Gary Oldman تۆمار كراوه‌.

له‌ یاری Call Of Duty به‌شی World at War (جه‌نگی جیهانی)
ڤیكتۆر ریزنۆڤ له‌هه‌موو لیڤله‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ كراوه‌ته‌ پاله‌وانی یاریه‌كه‌ كه‌ ته‌نها چه‌ند جارێك بریندار ده‌بێت.
وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ لیڤله‌كان نازیه‌كان كۆمه‌ڵكوژیه‌كی نامرۆڤانه‌یان ئه‌نجام داوه‌، كه‌ له‌ شاره‌كه‌ ته‌نها ڤیكتۆر و پلایره‌كه‌ ماون، وه‌ ڤیكتۆریش ده‌ستێكی برینداره‌، دواتر چه‌ند قسه‌یه‌ك ده‌كات و ده‌ڵێت
– تۆڵه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌.
– وه‌ ده‌ڵێت كوشتنی ئه‌مانه‌ وه‌كو راو كردنی ئاژه‌ڵه‌!!
پاشان هه‌موو سه‌ربازه‌كانی نازیه‌كان له‌ شاره‌كه‌ ده‌كوژن.

وه‌ له‌ كۆتا ڵیڤڵی هه‌ر ئه‌م به‌شه‌، له‌ لوتكه‌ی كۆشكی نازیه‌كان (Reichstag) له‌ به‌رلین كه‌ ئاڵاكه‌ی لێیه‌، ڤیكتۆر ئاڵای نازیه‌كان ده‌دڕێنێت و پاشان پلایره‌كه‌ ده‌چێت ئالای يەكێتيى سۆڤيەت له‌ شوێنی داده‌نێت!

ڤیكتۆر له‌ ته‌مه‌نی 50 ساڵی له‌ 6\11\1963 كۆچی دوای كردووه‌.

وه‌ ڤیكتۆر چه‌ن نازناوێكی هه‌بوه‌ وه‌كو
– پاڵه‌وانی به‌رلین
– رووس
– گورگه‌كه‌

وه‌ زۆر شتی تريش هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م پیاوه‌ مه‌زنه‌ هه‌یه‌ ؟

ئاماده‌كردنى : ئارى هه‌ولێرى

01 02 03

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.