کۆمپانیای تویتەر ڕایگەیاند رۆژانە زیاتر لە ملیۆنێک هەژماری ساختە دەسڕیتەوە ، هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی زۆر لە بەکارهێنەران هەواڵی نادروست بڵاودەکەنەوە .
وەک دەزانین تویتەر لە ساڵی رابردوە دەستی کردوە بە سڕینەوەی هەژماری ساختە ، کە لە ئێستادا تویتەر نزیکەی ٣٣٦ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە ، وەک تویتەر ئاماژەی پێدەکات پاراستنی داتا و زانیاری بەکارهێنەرانە وە رێگری دەکەن لە هەواڵی نادروست .
دیل هارڤی ڕایگەیاند ، کۆمپانیای تویتەر کاردەکات بۆ پاراستنی داتاو زانیاری بەکارهێنەران ، کاردەکەین بۆ هاوسەنگی دەربڕینی بیروڕای ئازاد وە ئەم دەربرینانە زیان بە هیچ کەسێک نەگەێنن.