نێڵز یه‌كێكه له به‌نێوبانگترین و پر بینه‌رترین فلمى كارتۆنى ئه‌نیمه‌یشن له مێژوودا ،گومانى تێدانیه زۆرێكمان ئه‌و فلم كارتۆنه‌مان بینیوه ، چێژێكى تایبه‌تیشمان لێوه‌رگرتوه .
پاڵه‌وانى كارتۆنیه‌كه بریتیه له نێڵز كه به هاوڕێیه‌تى مۆرتۆن له كێلگه‌یه‌كدا ده‌ژین ، هاوینان ده‌چنه باكووڕى ووڵات و له زستانانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه باشوور واته گه‌رمێن و كوێستان ده‌كه‌ن و ڕۆژانه‌ش له‌گه‌ڵ جۆره‌ها باڵنده ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن .
به دڵنیایه‌وه هه‌موو فلم كارتۆنێك چیرۆكێكى تایبه‌تى هه‌یه ، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا بیرت له‌وه كردۆته‌وه چیڕۆكى ڕاسته‌قینه‌ى فلم كارتۆنى نێڵز چیه ؟ نوسه‌ره‌كه‌ى كێیه؟ئامانجى ئه‌م فلم كارتۆنه چی بوو ؟پاره‌ى چ ووڵاتێك وێنه‌ى نێڵزى له‌سه‌ره ؟بیگومان وه‌ڵامى زۆرینه‌تان نه‌خێره …
سیلما لاگیێرلۆف (Selma Lagerlöf)نوسه‌رێكى به ناوبانگى سویدیه و نوسه‌رى ئه‌فلام كارتۆنى نێڵز و مۆرتۆن ه و كتێبه‌كه‌ى به ناوى (The Wonderful Adventures of Nils)ه .
سیلما له ساڵى ١٨٥٨ له ناوچه‌ى مارباكا ،ڤارملاند له سوید له دایك بوه و ساڵ ١٩٠٩ خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌بى وه‌رگرتوه و یه‌كه‌مین ئافره‌تى سویده كه ئه‌م خه‌ڵاته‌ى پێ به‌خشراوه و ساڵ ١٩٤٠ له هه‌مان ناوچه‌ى خۆى كۆچى دوایى كردوه .
فلم كارتۆنه‌كه‌ش له ٥٢ ئه‌ڵقه پێك هاتوه و له‌لایه‌ن ستۆدیۆكانى پیرۆت (Studio Pierrot) له وو‌ڵاتى یابان له ماوه‌ى ساڵانى ١٩٨٠ تا ١٩٨١ به‌رهه‌م هێنراوه .
ئه‌و ناوچه‌یه‌ى سیلما لێى له دایك بووه ، ناوچه‌یه‌كى مێژوویه و به‌مه‌ش گه‌شتیارێكى زۆر ڕوو له‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن ،به هۆى تێكه‌ڵ بوون و دانیشتن له مه‌جلیسى پیاوه گه‌وره‌كان ، ئاره‌زووى نوسین لاى سیلما سه‌رهه‌ڵده‌دات و خه‌ون به‌وه ده‌بینێت ببێته نوسه‌ر، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ژاریه‌وه واز له خه‌ونه‌كه‌ى ده‌هێنێت و ده‌بێته مامۆستا .
وه‌زاره‌تى په‌ره‌ورده‌ى سوودی پاش چه‌ندین توێژینه‌وه و ڕاپرسى و به دواداچوون ، گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى زۆرترین كه‌وتن له وانه‌ى جوگرافیایه ، منداڵانى سووید حه‌ز به وانه‌ى جوگرافیا ناكه‌ن، زانیاری و وێنه‌كان سه‌رنج ڕاكێش بن لاى قوتابیان.
گرنگترین كاریش لاى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى سوید ئاشناكردنى قوتابیانی بوو به جوگرافیا و سروشتى ووڵات ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سیلما بۆ ئه‌م كاره ڕا‌سپێردرا كه كتێبیى جوگرافیا سه‌ر له نوێ دابڕێژێته‌وه .
سیلما له ساڵى ١٩٠١ ده‌ستى به نوسینى كتێبه‌كه‌ى كرد و سه‌فه‌رى بۆ ته‌واوى ناوچه‌كانى سووید كرد له زستان و هاوین ، ماوه‌ى ٦ ساڵى خایاند و ساڵى ١٩٠٦ كتێبه‌كه‌ى پێشكه‌شى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كرد.
كتێبى جواگرافیاى سووید له ڕێگاى چیڕۆكى نێڵزه‌وه ته‌واوى كه‌ش و هه‌وا و شوێنى گرنى ووڵات به قوتابیان ئاشنا ده‌كات .
ئێستا پاره‌ى سویدی (٢٠ كرۆنى ) دیوێكى وێنه‌ى نێڵز له‌سه‌ره و دیوه‌كه‌ى تر‌ى وێنه‌ى سیلما، هه‌روه‌ها چیرۆكه‌كه بۆ سه‌ر ١٢ زمانى جیهانى وه‌رگێڕدراوه و فلم كارتۆنێكى لێ به‌رهه‌م هاتوه و ده‌یان شه‌قام و پارك و شوێنى منداڵان له‌سه‌رانسه‌رى جیهان به ناوى نێڵزه‌وه نراوه .
هه‌ر بۆ یاد خستنه‌وه ، نێڵێز مرۆڤێكى ته‌واو بوو له‌به‌ژن و باڵا،به‌ڵام ساحیرێك لاشه‌ى بچووك ده‌كاته‌وه و مۆرتۆن(قاز) ده‌یخاته سه‌ر پشتى خۆى و گه‌رمیان و كوێستانى پێده‌كات و ته‌واوى ناوچه و ژیانى خه‌ڵكى پێده‌ناسێنێت .
گه‌ر ئێوه‌ش بیرتان مابێت جگه له نێڵز و مۆرتۆن ، هه‌ریه‌كه له دایك و باوكى نێڵز و ڕات و دیدى و ئینگرید و ئێكسا له فلم كارتۆنه‌كه بونیان هه‌بوو ..
په‌ند و ئامۆژگارى :
١- له ده‌ره‌وه‌ى سندوق بیربكه‌ره‌وه ، بیرۆكه‌یه‌كى نوێ ده‌توانێت ناوبانگ بۆ ووڵات به‌ده‌ست بهێنێت و سوود به سه‌دان ملیۆن بگه‌ینێت …
٢-خه‌مخۆرانى په‌روه‌رده و فێركردن ده‌توانن له ڕێگاى ڕاپرس و توێژینه‌وه بگه‌نه ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى بۆچی قوتابی قى له زۆرێك له مه‌نهه‌جه‌كان ده‌بێته‌وه ؟
٣- هه‌میشه ته‌كنه‌لۆژیا هاوكارێكى باش بوه بۆ گه‌یاندنى مه‌به‌سته‌كه‌ت له خێراترین كات و كه‌مترین تێچوو ….
ئاماده‌كردن و وه‌رگیڕانى : ئه‌ندام عومه‌ر