وه‌شانی ئه‌ندرۆید داهاتوو به پیتی O ده‌ست پێده‌کات زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌کان ئه‌لێن ئۆریۆ ده‌بێت که ناوی جۆره بسکیتێکه بێگومان نوێکاری و تایبه‌تمه‌ندی زۆر ناوازه له‌خۆیدا جێده‌کاته‌وه یه‌کێکه له تایبه‌ت ترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌ویش دووباره به‌خۆکاری په‌یوه‌ست بوونه به وایفایه‌کی نزیک له مۆبایله‌که‌تانه‌وه .
ره‌نگه قورس بێت له‌واتای قسه‌که‌م تێبگه‌یت ئێسته با ڕوونتر باسی بکه‌م بۆتان :
وایدابنێ سه‌ره‌تا له‌ماله‌وه‌دایت په‌یوه‌ست بوویت به خه‌ته‌که‌ی ماڵه‌وه‌تان یاخود له مالی که‌سێکی تریت و په‌یوه‌ست بووی به وایفایه‌که‌یانه‌وه ئێسته حاڵه‌تێک دێته پێشه‌وه ناچارت ئه‌کات بچیته ده‌ره‌وه تا جێگایه‌ک بۆ ماوه‌یه‌ک له ماڵه‌که‌ی خۆتدا بێت یاخود که‌سێکی تر ئه‌رۆیته ده‌ره‌وه وای‌فای مۆبایله‌که‌شت ئه‌کوژێنیته‌وه وه دواتر کاتێک دێیته‌وه ماڵ بێ ئه‌وه‌ی پێویست بکات وای‌فای مۆبایله‌که‌ت هه‌ڵبکه‌یت به خۆکاری په‌یوه‌ست ئه‌بێت پێیه‌وه وه هه‌روه‌ها به خۆکاریش خۆی وای‌فای مۆبایله‌که‌ت هه‌ڵده‌کات به‌ڵام سه‌ره‌تا ئه‌بێت له رێگای رێکخستنه‌کانی مۆبایله‌که‌ته‌وه به‌شی «turn Wi-Fi back on» سه‌ح لێدابێت وه هه‌ر کاتێک نزیک بوونه‌وه له وایفایه‌ک که تێپه‌ڕه وشه‌که‌یت لێدابێت و پێشتر پێوه‌ی په‌یوه‌ست بوبیت به خۆکاری وای‌فای مۆبایله‌که‌ت هه‌لد‌ه‌کات و په‌یوه‌ست ده‌بێت پێوه‌ی .
به‌ڵام برێک جێگای نیگه‌رانیشی پێوه دیاره چونکه ئه‌مه واده‌کات وای‌فای مۆبایله‌که‌ت له پاشبنه‌مای مۆبایله‌که‌ت ته‌نانه‌ت دوای کوژاندنه‌وه‌شی هه‌ر چالاک بێت ئه‌مه کارێکی ئه‌وتۆ باش نیه بۆ پاتری و چالاکی مۆبایله‌که‌ت به‌ڵام بێگومان به‌کارهێنه‌ر به خواستی خۆیه‌تی ئه‌م به‌شه چالاک بکات یاخود نا
ئه‌مه یه‌که‌م تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی ئه‌ندرۆید ئۆ نابێت به‌ڵکو بلێین ته‌نها سه‌ره‌تایه‌که له هه‌بوونی هه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه‌کی تری ئه‌و وه‌شانه نوێیه‌دا له ماڵپه‌ری تێک ئایه‌وه خوێنه‌ری ده‌بن .
ژێده‌ر : A A