به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی له‌فه‌یسبوكدا به‌كارهێنه‌ران داوای هاوڕێیه‌تی له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش كارێكی دڵخۆشكه‌ره‌و له‌هه‌مانكاتدا بێزاركه‌ریشه‌، ئه‌م تۆڕه‌ چه‌ندینجار هه‌نگاوه‌كانی زانینی ره‌تكردنه‌وه‌ی داوای هاوڕێیه‌تی بۆ به‌كارهێنه‌ران ئاشكراكردووه‌،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌م فێركاریه‌ ئه‌وه‌تان بۆ ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ چۆنن بزانن كێ هاوڕێیه‌تی تۆی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ له‌ فه‌یسبووك.

به‌م هه‌نگاوانه‌ له‌مه‌ودوا زۆر به‌ئاسانی ده‌توانیت هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ بناسیت كه‌ داواكه‌ی تۆیان بۆ هاوڕێیه‌تی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌، دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵێكیش ئێستا به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن داواكاری هاوڕێیه‌تیان بكێشنه‌وه‌.

1- سایتی فه‌یسبووك بكه‌وه‌، نه‌ك ئه‌پڵیكه‌یشنی فه‌یسبوك
2- كلیك له‌سه‌ر هێمای به‌شه‌كانی تایبه‌ت به‌هاوڕێیه‌تی بكه‌(Friend Requests)
3- به‌شی (نیشاندانی هه‌مووان) هه‌ڵبژێره‌(view all)
4- كلیك له‌سه‌ر نیشاندانی ناردنی داواكاری هاوڕێیه‌تی بكه‌(View Sent Requests)

هه‌نگاوی یه‌كه‌م

1هه‌نگاوی دووه‌م

Ashampoo_Snap_2016.03.19_21h10m01s_009_Chrome Legacy Windowهه‌نگاوی سێیه‌م

Ashampoo_Snap_2016.03.19_21h12m40s_010_Chrome Legacy Window

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆ م , له‌ كۆلێژى كارگێرى و ئابوری - به‌شى كارگێرى كار , ساڵانێكه‌ له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا زانیارى تێكه‌ڵاویم هه‌یه‌ , به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى شاره‌زایه‌كى باشم هه‌یه‌ له‌ زۆرێك له‌ بواره‌كانى ته‌كنه‌لۆیا ، و ئاره‌زووزی خزمه‌ت كردن ده‌كه‌م له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا و ئامانجم به‌ره‌و پێش چوون و شاره‌زابوونی زیاتری تاكی كوردە له‌ بواره‌دا .

Comments are closed.