وەکوو دەزانن لە ئێستادا هەر هاوبەشێکی فەیسبوک بیەوێت نامە ئاڵوگۆڕ بکات دەبێت لە رێگای ئەپی مێسینجەرەوە بیکات .

لە ئێستادا کۆمپانیای فەیسوبک خزمەتگوزاریەکی بۆ مێسینجەر زیاد کردوە کە ئەویش تکخستنی نامەی مێسینجەر و SMSە بریتیە لەوەی دەتوانیت نامەی مۆبایل و مێسینجەر هەردوکیان بکەیت بە یەک بە واتایەکی تر دەتوانیت وا لە مێسینجەرەکەت بکەیت لە رێگایەوە وەڵامی SMS بدەیتەوە کە لەمۆبایلەوە بۆت دێت سودی ئەم تایبەتمەندیەش ئەوەیە کەوا لە کاتی نەمانی ئینتەرنێت نامەکە بۆ کەسی بەرامبەر بە نامە دەجێت بە تایبەتی گەر ژمارەکەی لات سەیڤ بێت .

بۆ کاراکردنی خزمەتگوزاریەکە ئەم رێگایەن جێ بەجێ بکە
سەرەتا برۆ بەشی کۆتای مێسینجەر(بەشی سێتینگ) وەکوو ژمارە 1 لە وێنەکە:
دواتر لەوێ برۆ بەشی SMS وەکوو ژمارە 2 لە وێنەکە:
13479272_605728772922004_783039116_n

کە بەشی SMS کردەوە لە بۆتنی سەرەوە نوسراوە (default sms app) وەکوو لە وێنەکەدا ئاماژەمان پێداوە گەر وەکوو وێنەکە بێت لە ئیستادا کارایە گەر وا نەبوو پەنجە بنێ بە دوگمەکە کارا دەبێت ،

 

13487321_605728902921991_172745570_n

وە  ئەگەر ناتەویت ئەم خزمەتگوزاریە کارا بێت ئەوا ئەم بۆتنەی سەرەوە پەنجەی پێوە بنی و دەبێت کوژاوە بێت وەکوو ئەم وێنەیە :
13487321_605728902921991_172745570_nئامادەکردنی : راوێژ سەعید

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.