بۆ به‌كارهێنانی تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت پێویسته به‌پێی یاسای هێڵه‌كه‌ت پاره بده‌یت، جا به‌كارهێنانی به‌هۆی كۆمپیوته‌ره‌وه یان مۆبایله زیره‌كه‌كانه‌وه بێت، له‌م سه‌رده‌مه‌شدا هه‌مووان هۆگری تۆڕه‌كان بووین و ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر هێڵ ده‌مێنینه‌وه.
به‌ڵام ئایا ده‌زانیت رێگه‌یه‌ك هه‌یه كه ئه‌گه‌ر بیگریته‌به‌ر كه‌متر باڵانست ده‌ڕوات؟! به‌تایبه‌ت ئه‌وكاتانه‌ی تۆ ئینته‌رنێت به‌كارنه‌هێنیت، به‌ڵام هه‌ر باڵانست ده‌ڕوات، بۆئه‌وه‌ی كه‌متر باڵانس به‌كاربهێنیت ئه‌وا ئه‌م رێنماییانه جێبه‌جێ بكه:
ئه‌گه‌ر له‌مۆبایله‌كه‌تدا به‌كارهێنه‌ری گۆگڵ كرۆمیت، ئه‌وه رێگه‌یه‌ك هه‌یه باڵانست به‌ڕێژه‌ی 30-35% بۆ ده‌گێڕێته‌وه، بۆ ئه‌مكاره بچۆره سه‌ر لیستی رێكخستنی په‌ره‌كه، له‌لسته‌كه‌دا Data Saver ده‌بینیت و ئه‌م به‌شه كارا بكه، ئه‌وكات به‌چاوی خۆت ده‌یبینیت كه خه‌رجیت كه‌مكردووه‌ته‌وه.
خزمه‌تگوزاری ئۆپرا بۆ سه‌یركردنی گرته‌ی ڤیدیۆیی، به‌باڵانسێكی كه‌متر له‌ڕێگه‌ی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌وه بینه‌ری گرته‌ی ڤیدیۆیی به، ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌رت ئه‌نجامی بده‌یت ئه‌وه‌یه سه‌ره‌تا ئه‌م به‌رنامه‌یه دابه‌زێنیت، دواتر په‌ڕه‌كه بكه‌ره‌وه‌و بچۆره سه‌ر لیستی رێكخستنی په‌ڕه‌كه، له‌لسته‌كه‌دا Data Saver ده‌بینیت له‌به‌رامبه‌ریدا video compression هه‌یه، له‌چوار گۆشه‌كه‌دا هێمای راست له‌چوارگۆشه‌كه دابنێ.
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد ئه‌پڵیكه‌یشنی فه‌یسبووك شه‌حنی مۆبایله‌كان ده‌بات، به‌هه‌مانشێوه‌یه‌ش باڵانسێكی زۆری ئینته‌رنێتی مۆبایله‌كانیش ده‌بات، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ش له‌ڕێگه‌ی ئه‌پێكی تره‌وه په‌ره‌ی فه‌یسبوك بكه‌ره‌وه یان به‌شێوه‌یه‌كی كورتكراوه(short cut) بچۆره ناو په‌ڕه‌ی ئه‌م تۆڕه‌وه.
هه‌ندێك ئه‌پڵیكه‌یشن و یاری دوای دابه‌زاندنیان له‌مۆبایله‌كه‌تدا داوای هێڵی ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش باڵانسێكی زۆرتری پێویسته، به‌ڵام ئه‌مه‌ش رێگه‌چاره‌ی خۆی هه‌یه، ده‌توانیت به‌بێ ئینته‌رنێت یارییه ئه‌لیكترۆنیه‌كان بكه‌یته‌وه، بۆ زانینی ئه‌مكاره‌ش سه‌یری وێنه‌كه بكه.
س/خاك