ئایا RPM چییە؟!

کورتکراوەی Revolutions Per Minute ــــە و بە گشتی ئاماژەیە بۆ خێرایی هارد درایڤ کە خێرایی کاتی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و ئەنجامدانی کردارەکان دیاری ئەکا لەنێو کۆمپیوتەردا ، بۆ نموونە گەر دوو کۆمپیوتەرمان هەبێ و یەکێکیان هارد درایڤێکی 5400RPM بێ و ئەوەی تریان 7200RPM بێ ئەوا 7200RPM ــــەکە دوو هێندەی 5400RPM ــــەکە خێراتر و بەتواناتر کارەکانی ئەنجام ئەدا.

بەڵام لێرەدا ئەبێ لێمان تێک نەچێ کە کاتێ باسی RPM ئەکەی مەبەستمان لە SSD نییە لەبەر ئەوەی هارد درایڤی SSD لەبەر نەبوونی هیچ بەشێکی گوێزەرەوە هیچ RPM ێکیان نییە!!

هەروەها جێگای باسە کە RPM جگە لە هارد درایڤ کار لە خێرایی ئیشکردنی Case Fan و Heat Sink یش ئەکا ، ئەمەش لەکاتێکدا کە هەبوونی RPM ێکی بەرز بۆ بەهێز باوەشێن Fan ی کۆمپیوتەرەکەمان باوەشێنەکە بەشێوەیەکی خێراتر هەوا ئاڵوگۆڕ ئەکا و گەرمیەکی زۆرتر لەسەر یەکەی جێبەجێکار Processor و کۆمپیوتەر دەرەدا ، و هەروەها پێویستە لە مێشکماندا بیهێڵینەوە کە هەرچەند RPM زیاد بکەین دەنگی باوەشێن Fan و یەکەی پێوانی توندی دەنگیش زیاد دەکا.

ئەی چۆن بتوانم پێوانەی توندی خولانەوەی باوەشێن Fan ی کۆمپیوتەرەکەم بکەم؟!

بێگومان لە جیهانی ئەمڕۆماندا لەگەڵ هەبوونی تەکنەلۆژیا و پێشکەوتنی زیاتری بواری نەرمەکاڵا Software پێوانەکردن و تاقیکردنەوەی ڕەقەکاڵا Hardware ــــەکان زۆر ئاسان بووە و هەر بۆ ئەم مەبەستەش ئامرازێکمان هەیە کە ناودەبرێ بە HWMonitor کە هەڵدەستێ بە پێوانەکرنی خێرایی کارکردن و گەرمی هەریەک لە کردارەکانی CPU و پارچەکانی تری کۆمپیوتەر کە چەندان زانیاری گرینچ لەو بارەیەوە ئەخاتەڕوو لەوانە حاڵەتی کارکردنی پاتری و یەکەی چارەسەر و پەستانی کارەبا و پلەی گەرمی پارچەکانی کۆمپیوتەرەکەمان.

هەروەها جیا لەمەش کە هەمان کورتکراوەی RPM لە وەگەڕخەڕی لینۆکسیش بەکار هێندراوە بۆیە نابێ لەگەی یەکتری تێکەڵ بکەن و ئەگەر باس لە RPM ــــی وەگەڕخەڕی لینۆکس بکەن ئەوا ئەتوانین بڵێین کە کورتکراوەی Red Hat Package Managerـــــە کە بریتییە لە پاکێجێک کە بەکاردەهێندرێ بۆ دابەزاندنی پێداویستیەکان لەنێوخۆیی ئینتەرنێتدا و بۆ ئەم مەبەستەش RPM لە نێو لینۆکسدا پاشکری .RPM بەکار دێنێ لە کاتی دروستکردنی هەر پاکێجێکدا وە هەروەها بۆ ئەوانەی کە شارەزاییان لە سیستمەکانی لینۆکس هەیە بە دیاریکراوی بنچینەی Debian ئەتوانم بڵێم کە ئامرازی RPM هەمان ئامرازی dpkg یە کە بۆ دامەزراندنی پێداویستیەکان بەکار دەهێندرێ!!

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.