ئایا ئەزانی 4 جۆر لە زانستە بیرکاریەکان ئەو زانستەی کە بەشێکی زۆر کەم لە مرۆڤ بە دیاری کراوی خوێندکاران ڕقیان لێیەتی لە زانستە کۆمپیوتەریەکاندا بەکار هاتوون و سوودێکی یەکجار زۆریان هەیە؟! ئەی ئەگەر پێت بڵێم کە تەواوی زانستەکانی کۆمپیوتەر و جیهانی تەکنەلۆژیا و ئامێرە زیرەکەکان بە گشتی هەمووی بەهۆی بیرکاریەوە بوونیان هەیە باوڕ دەکەی؟!

بەڵێ ، بیرکاری ئەو زانستەی کە ساڵەهای ساڵە لە قوتابخانە و زانکۆکان بە شێوازێکی بیزارکەر و ناپێویست ئەخوێندرێ و تەنانەت زۆربەی هەرە زۆری مامۆستاکانی ئەم بوارەش نازانن کە بیرکاری بۆچی گرینگە و تەنیا وەک یاسایەک بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان دەرخیان کردووە ، هەر بۆیەش ئەمەی لەم بابەتەدا ئەمەوێ جەختی لەسەر بکەمەوە ئەوەیە کە بیرکاری هۆکاری هەبوونی تەکنەلۆژیای سەردەمە و هەر ئامێرێکی زیرەک کە ئێستا بەکاری دێنین وێڕای مۆبایل و کۆمپیوتەر بگرە ساردکەرەوە و باقی ئامێرە زیرەکەکانی تر و بگرە گشت زمانەکانی پڕۆگرامسازیش بەهۆی بیرکاریەوە پەرەیان پێدراوە بەڵام ئایا چۆن؟!

لێرەدا 4 جۆر لەو زانستە بیرکاریانە باس ئەکەین کە کە بەهۆی بیرکاریەوە پەرەیان پێ دراوە و ئێستاش لە نێو گشت کۆمپیوتەر و ئامێرەکاندا بەکار دەهێندرێن بەبێ ئاگایی بەشێکی هەرە زۆرمان کە بریتین لەمانەی خوارەوە:

1- #Binary #Math
زانستی بیرکاری باینەری کە لەوانەیە زۆربەی هەرە زۆرتان ئاگاتان لەناوەکەی بووبێ و بێگومان ئەوەش ئەزانن کە بە دڵی خستنەگەڕ و کارپێکردنی کۆمپیوتەر ناسراوە و ئەرکی سەرەکی ئەم زانستە لەنێو کۆمپیوتەردا هێماکردنی تەواوی ژمارەکانە و بەکارهێنانی ئەم سیستمە لە نێو کۆمپیوتەرەکاندا دیزایین کردنی کۆمپیوتەری ئاسان کردووە و وای کردووە کە پەیوەندیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان مرۆڤ و کۆمپیوتەر دروست ببێ و هۆکارە بۆ تێگەیشتنی کۆمپیوتەر لە زمانی مرۆڤ ئەمەش بەهۆی سیستەمی ژمارەکانەوەیە کە هەڵدەستێ بە گۆڕینی نوسین و پیتە ئاساییەکان بۆ سەر ژمارەی ئاسایی کە تەنیا لە 0 و 1 پێکهاتووە بۆ ئەوەی کۆمپیوتەر لێیان تێبگا و خوێندنی بەشێک لە فرمانە بیرکاریەکان و بەکارهێنانیان گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ پڕۆگرامداڕێژی ڕەقەکاڵای ئاست نزم و زانینی چۆنیەتی بەکارهێنانی سیستمی ژمارەی شەش دەیی Hexadecimal Number System گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ بەشێکی زۆر لە فرمانەکانی پڕۆگرامینگProgramming Function بۆ نموونە ڕێکخستنی ڕەنگ بۆ بابەتەکان و بە گشتی لە کردارەکانی کۆکردنەوە و کەمکردن و لێکدان و دابەش و هتد…دا بەکار دەهێندرێ.

2- #College #Algebra
ئەم سیستمە کۆمەڵێ کرداری بیرکاری زۆر گرینگ لەخۆ ئەگرێ بە دیاری کراوی (هاوکێشەی هێڵی ، کردارەکان ، گۆڕاوی سەربەخۆ ، توانەکان ، چەندجارەکان ، هاوکێشەی دووجا ، ڕەگەکان ، کردارە ڕێژەییەکان ، کردارە لاکێشەییەکان ) و بە گشتی جەخت ئەکاتە سەر پەیوەندیە جەبریەکان و ئەو کردارانەی کە قوتابی پێویستە یەکێ لە بەها نادیارەکان بدۆزێتەوە وەک x و y ، ئەی باشە گرنگی جەبر Algebra چییە لە کۆمپیوتەردا؟

لە زانستی کۆمپیوتەردا کردارە جەبریەکان بەکار دەهێندرێن لە گەشەپێدانی لۆگاریتمەکانDevelop Algorithms و گەشەپێدانی نەرمەکاڵاکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئامانجە بیرکاریەکان mathematical objects.

3- #Statistics
ئامارزانی Statistics ئەم بوارە بەکار دێ بۆ هەڵسەنگاندن یان لێکۆلینەوە و پۆلێن کردنی ئامارێک کە زۆر و گەورە بێ و لێکدانەوەی لە ئاست مێشکی مرۆڤدا نەبێ ، ئەتوانین بڵێین ئەم بوارە بیرکاریە لە ژیری دەستکردartificial intelligence کە بە #AI ناسراوە بە چڕی بەکاردەهێندرێ و بۆ تێگەیشتن لەم زانستە پێویستە شارەزاییەکی باشت هەبێ لە کردارە لۆگاریتمیەکان #Algorithms و تایبەتمەندیەکانی ئامار statistical properties لە زانستی کۆمپیوتەردا.

4- #Calculus
ژمێرکاری Calculus لەم ئامارانە بەکار دەهێندرێ کە بە شێوازێکی بەردەوام و بەکاتێکی نادیاردا دەگۆڕدرێن وەک بەهای زێڕ و زیو و دراوە دیجیتاڵی و جیهانیەکان و هتد…. و هەروەها هەڵگری تایبەتمەندیەکانی پێوانی ڕووبەر و لاکێشە و هەروەها داتاشراوەشە ، و شایەنی باسەکە دوو جۆر لە Calculus مان هەیە differential calculus کە مامەڵە لەگەڵ تێکڕای گۆڕانی هێندێکدا دەکا و integral Calculus کە بڕیار لەسەر ئەو هێندە دەدا کە ڕێژەی گۆڕانی زانراوە ، بە شێوەیەکی گشتی Calculus لە زۆربەی شوێنی کۆمپیوتەردا بەکاردەهێندرێ وەکو دروستکردنی هێڵکاری #Graphs & #Visuals و شێوە سازی و لە چارەسەری گرفتەکانی نەرمەواڵەکاندا problem-solving applications و کۆدنوسین لەناو نەرمەواڵەکان Coding In Applications و دروستکردنی چارەسەر بۆ ئامارەکان و دیزاین کردن و شیکردنەوەی لۆگاریتمەکان algorithms و هتد…

ئێستا چی هێشتا پێت وایە بیرکاری هیچ سوودێکی نییە؟! :)

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.