مردن، کۆتایی هەموو مرۆڤێکە و هەموو ژیانێک کۆتاییەکەی بە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ مردن کۆتای دێت.
ڕۆیشتنی خۆشەویستان و دۆستانمان، کەلێنێک دروست دەکات کە هەندێ جار ئەستەمە پڕکردنەوەی و لەیادکردنی.
سەردەمی ئیستاش،بەهۆی پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا و بڵاوبوونەوەی بەو ڕێژە فراوانە، بەشێکی زۆری کاتەکانی ژیان بە گەڕان لەناو ئینتەرنێت و بەتایبەتیش لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بەسەر دەبەین.

فەیس بووک وەک چۆن لەبەرواری لەدایک بوونی کەسێک، هاوڕێیانی ئاگادار دەکاتەوە، لەهەمان کاتیشدا، بەم دواییانە وەڵامی پرسیاری ” دوای مردنم هەژماری فەیس بووکەکەم چی بەسەر دێت؟ “ دایەوە و دوو تایبەتمەندی زیادکرد بۆ ئەو مەبەستە.
١- Memorialized Account هێشتنەوەی هەژماری فەیس بووک و ئاماژەدان بەوەی کە بەکارهێنەرەکەی مردووە.
٢- Permanently delete account ڕاستەوخۆ سڕینەوەی هەژماری فەیس بووک، دوای مردن.

لەم بابەتەدا، باسی ئەوە کراوە کەپێویستە چی بکەیت تاکوو دوای مردنت، خۆکارانە هەژماری فەیس بووکەکەت بسڕێتەوە.


::: دوای مردن، چۆن خۆکارانە هەژماری فەیس بووکەکەت بسڕیتەوە؟

ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدە:
١- بڕۆ ناو هەژماری فەیس بووکەکەت.
٢- دوای چوونە ژوورەوە، کلیک لەو سەهمە بچوکە سەرەوخوارەی تەنیشت Home بکە.
٣- لە لیستەکەدا Settings هەڵبژێرە.
٤- دواتر، لە لیستی دەستی چەپت، کلیک لە Security بکە.
٥- پاشان Legacy Contact بکەوە.
dead٦- لەوێش کلیک لە Request account deletion بکە و لە کۆتایش دا، کلیک لە Delete After Death بکە.confirmبەم شێوەیە، دوای ئەوەی کەسێک هەواڵی مردنی گەیاند بە فەیس بووک، ئەوا فەیس بووک هەژمارەکە و تەواوی ئەو زانیارییانەی تێیدا هەڵگیراوە، دەسڕێتەوە.

شایەنی باسە،لە بڕگەی پاراستنی باری کەسێتی بەکارهێنەرانی فەیس بووک دا ئاماژە بەوە دراوە، کە بەهیچ شێوەیەک فەیس بووک ناتوانێ زانیاری دەربارەی بەکارهێنەرانی بدات بەیەکێکی دیکە تا ئەو کاتەی لایەنی داواکار بەڵگە و دۆکیومێنتە پێویستەکان پێشکەشی کۆمپانیای ناوبراو دەکات.
بۆیە دوای کۆچی دوایی بەکارهێنەرێک،فەیس بووک بەهیچ شێوەیەک زانیاری هەژمارەکەی نادات بە هیچ کەس ،مەگەر ئەوەی پێشتر لە ڕێکخستنی هەژمارەکەیدا کەسێکی وەک ڕێگەپێدرا و دانابێت (legacy contact).

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.