لە دوایین ڕۆژی ساڵی ڕابردوو هەژماری کۆمپانیای هواوی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەبۆنەی ساڵی نوێی 2019 تویتێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە،  بەڵام سەیرەکە ئەوە بوو ئەو توویتە بە مۆبایلی ئایفۆن کرابوو هەر بۆیە کۆمپانیای هواوی بڕیارێکی قورسی دا سەبارەت بەو تویتە کە بە مۆبایلی ئایفۆن بڵاوکرابۆوە.

ئەمڕۆ ماڵپەڕی Bloomberg ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند کە کۆمپانیای هواوی دوو لە کارمەندەکانی خۆی غەرامەکردووە بەهۆی ئەوەی تویتیان کردووە بە مۆبایلی ئایفۆن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کە ڕۆژێک پێش ساڵی نوێی2019 بووە، هەروەها ناوبراو رایگەیاندووە هواوی ئەو دووکارمەندەی غەرامەکردووە بەبڕی 5.000 یوانی چینی کە دەکاتە (730$) وە کەمکردنەوەی مووچەی مانگانەیان کە یەکێک لەو کارمەندانە سەرۆکی بەشی کارگێری مارکێتینگە.

هەورەها ماڵپەرێ Bloomberg ئەوەشی بڵاوکردووتەوە کە هواوی هەردوو کارمەندەکەی خۆی بێبەش کرد لە بەرزکردنەوەی پلەکانیان تا کۆتایی ئەمساڵ، وە هۆشداری دایە تەواوی کارمەدان لە دووبارە کردنەوەی ئەو جۆرە هەڵانە گوتی هەڵەی وانەکەن بۆ ئەوەی بڕیاری واتان لە دژتان نەدرێت.

Huawei-Tweets-with-iPhone-Branding-in-Asia-2-734x420

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.