بۆ کچان هاک دەکرێن ؟ کێشە و ئەو هۆکارانە چین کەتوشی هاککردنیان ئەکات؟ بۆ ڕێژەی زۆرینەی هاکەران کچان هاک ئەکەن ؟ ئایا بۆتە دیاریدە لەنێو گەنجان یا تەنها  حاڵاتە؟ چارەسەر و ڕوو بەرووبونەوەیان چیە؟ _ناشارەزابون و نەزانینی چۆنیەتی بەکارهێنان و دروستکردنی ئەکاونتەکانیان کەبەهۆی ئەو سنورەی ئەقلیەتەی کۆمەڵگاکە بۆی داناوە کە کچان تواناکانیان سنورداربێت و نەتوانێت وەک کوڕ ئاشنایی باش و خراپی تەکنەلۆژیا ببێت و بتوانێت خۆی فێری شتە گرینگ و سەرەتاییەکانی دانانی ئەکاونتێک کە دوور لە مەترسی هاککردن بێت ئەوەش بەرێژەیەکی زۆر خۆشی بەرپرسە لەو کەمتەرخەمیە ، رۆژانە ئامادەیە پێنج بۆ شەش سعات تەرخانکات بۆ دراما تورکیەکان کە بەس کات بەفێرۆدانە بەڵام ناتوانئ بچئ دوو یا بۆ سئ دەقە سەیری ڤیدیۆیەکی فیرکاری یوتیوب بکات کە ئەتوانێت ڤیدیۆکە بکات بەنوسین لەپۆستێکا کە هەموو کچان بتوانن سودی لئ ببینن و هۆشیارببنەوە ، چەندین گروپی تایبەت بەخۆیان هەیە بەهەزاران ئەندامی کچی تیایە جۆرەها پۆستی تیائەکرئ هەر لە مەیک ئەپ وجۆرەها ستایل وخواردن وهەموو لەو پۆست وڤیدیۆیانەی سەیری ئەکەن لایەنی کەم ٥ دەقە هەتا زیاتر لەنیوسعات بگرە سعاتێکیشە دائەنیشن بەدیاریەوە  بەڵام یەک یا دووان لەو سەد کچا شارەزای تارادەیەک هەیە لەسەر فەیسبوک و هەموو ئەکاونتەکان ، زۆرجار بیانوو ئەهێننەوە گوایە تەکنەلۆژیا وفێربون و دروستکردنی تەنها کاری کوڕانە بەڵام ئەوە بیانویەکە هیچ لەگەڵ ئەقل ناگونجێت بگرە دان بەوەدائەنێت کە ناڕۆشنبیرن و توانایان نیە ،ڕۆشنبیری ئەوەنیە دووکتێب یا دوو ووتە بخوینیتەوە لەپۆستێکا بەلکو شارەزابون لە تەکنەلۆژیادا ئەویش بەشێکە لە ڕۆشنبیری تاک بەتایبەت کچ .

سەیرە لەکاتێکدا کە خودا ئەقلی بئ جیاوازی بەهەردوو ڕەگەزداوە  کچان بۆ جیاوازی دروستئەکەن لەنیوان خۆیان و کوڕاندا ! کە خوا پیتئ بەخشیوە بەکاریبخە سودی چیە گەر نەتوانێت ئەکاونتێکی فەیسبوک یا سناپەکەی خۆتان  پئ نەپارێزرێت   ..کەواتە جگە کۆمەڵگا خۆشیان هۆکاری سەرەکین بۆ هاککردنیان ..
کێشەو هۆکارەکان چین کەتوشی هاک کردنیان ئەکات؟ _بەهۆی بونی متمانەیەکی زۆر بەو کەسەی کەپەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵی هەیە یاخود پەیوەندی هاوڕێیەتی کەلەبنەڕەتدا نایناسیت رەنگە ئەو پەیوەندیانە بگۆڕێت بەهۆی دروستبونی کێشەیەک لەنیوانیاندا یان ڕەوشتی کوڕەکە بەرامبەر کچەکە بگۆڕێت بەهەر هۆکارێک بێت بیگومان کەوەئەوەش رق وکینەیی ئەنێتەوە  وا لەکەسی بەرامبەر ئەکات ئەو متمانە زۆرە هەڵقۆزیتەوە و فکری تۆڵەسەندنەوە لەمێشکیدا داڵدات لەهەر هەلومەرجێکدا ئەکاونتەکەی لئ هاکبکات و رەسم و چاتەکانی کچەکە بڵاوکاتەوە. _نەبونی جیمێڵ و سکوێرتی لەسەر ئەکاونتەکانیان کەئەوەش لەناو کچاندا زۆر زۆر بڵاوە بەهۆی ئەوەی شارەزاییان نیە بۆیە بایەخی پێنادەن هەتاکو توشی هاککردن دێن . _بونی ڕەقەم مۆبایلێک کە پێشتر هی خۆی بووە بەڵام سوتاوە یاخود لای خۆی نماوە کە درک بەو مەترسیە گەورەیە ناکات رەنگە لەهەر سات و کاتێکدابێت ئەکاونتەکەی لئ هاک بکرێت ولەدەستی بچێت . _یەکیکیتر لەهۆکارە هەرە زۆر باوەکان کردنەوەی ئەو لینک وپەرە ساختانەیە کە بەناوی ” نامەسراوەکانی مەسینجەرت ئەگەریتەوە یا هەواڵێکی شۆک لەلینکیکی ساختەدا هاکەر دایئەنێت ” کچیش نازانێت کە هەر لینکەکەی کردووە پاسەوۆرد و ئیملی داخلکرد راستەوخۆ بۆ هاککەرەکە ئەچێت بەبئ ئەوەی کچەکە درکی پێبکات و بیزانێت، هاکەرەکە تاماوەیەک رەنگە چاودێری شتە تایبەتیەکانی بکات یاخود راستەوخۆ ئەکاونتەکەی لئ ببات. بۆ ڕێژەی زۆرینەی هاککەران کچان هاک دەکەن؟ _چونکە کچ بێ دەسەلاترە لەکۆمەلگا لەقەڵەمدراوە ئەوەش ڕێگا خۆشکەرە بۆ هاککەر کە وەک نیچیرێکی لاواز  بەردەوام تیشک ئەخاتە سەر ئەو لایەنەی کچ . _هەروەها ترسی بەردەوامی کچ  لەهاکردنی ئەکاونتەکانیان ئەوەش وا لەهاکەران ئەکات چێژ لە بردن و بلاوبونەوەی وێنەی کچان وەرگرن زۆر جار ئەوەش وەک جۆرێک لە نەخۆشیە  دەروونیەکانی پی ئەڵێن کە کەسی هاککەر خوی پێوەئەگرێت  لەو خاڵە لاوازیە. _یەکێک لە هۆکارە هەرە سەرەکیەکان کە کەسی هاککەر چاونەترس ئەکات ئەوەیە کە لەکۆمەڵگەدا کچان وەک کوڕان وێنەکانی خۆیان ناتوانن پۆست بکەن و بیخەنە سەر پرۆفایلەکانیان ئەمەش دیسان وەک هەلێک ودەرفەتێکی زێڕین وەرئەگرێت بۆ هاککردن کچان. ئایا بۆتە دیاریدە لەنێو گەنجان یا تەنها  حاڵاتە؟ _ کەسانێکی زۆر  لەتەمەنێکی هەرزەکاریدا  دەستئەکەن بە فیربونی ریگاکانی هاککردن لەنێوان خۆیاندا ساڵانێکی زۆر وەک ڕاهێنانێک دژایەتی یەکتری پێئەکەن، وەرگرتنی لایەنە خراپیەکەی هاککردن بەداخەوە بەوساڵانەی دوایەوە پەلیهاوشتوە کە خەلکانیتریش لەژێر ئەومەترسیە بەدەر نەبوونە ،کە لەهەموو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا ئەبینین کە چەندان ئەکاونت هاک ئەکەن وەگروپ و پەیچ بەناوێکی خراپ ودوور لە ڕەوشتی مرۆڤایەتی دائەنێن و بەسەدان وێنەی کچ و ئافرەتان تیایدا پۆستئەکەن کەئەوەش چەندان کێشەی کۆمەڵایەتی. وبگرە لێدان وکوشتنی تاک بەتایبەت کچانی لئ کەوتۆتەوە ،بەداخەوە گەر رێگری لئ نەکرێت ئەوا دەبێتە دیاریدە و وەک تاعون شێرازەی خێزانەکان ئەشێوێنێت و لەناوی ئەبات. چارەسەر و ڕوو بەرووبونەوەیان چیە؟ _گرینگترین خاڵ کچان ئەبێت یاخی بن لەو ترسەی لەناخیاندایە بەرامبەر هاککەران کە بەردەوام وایکردووە ڕابکەن . _هەروەها دروستکردنی متمانە وباوەڕ بەخۆبوون لەخۆیاندا کاتێ هاک ئەکرێن و بێ منەتبن لەهەمووشتێک. _بێگومان پاڵپشتی وهاورێەتی کردنی براکان بۆ خوشکەکانیان گەورەترین چەک و سەرمایەیە کە کچ ئەتوانێت لەرووی دەروونیەوە پشتی تەواوی پێ ببەستئ کاتێک هاک ئەکرێت براکەی ئاگادارکاتەوە لەدروستبونی هەر کێشە وگرفتێک بەهۆی پۆستکردنی وێنەکانیان . _خالیکیتر کە وەک موورویەک وایە بۆ تەواوکردنی زنجیرەی رووبەرووبونەوە و چارەسەرییەکان کەئەویش کچان ئاستی هۆشیاریان بەرزکەنەوە بۆ ئاشنابون و زانینی زانستی تەکنەلۆژیا لەهەموو لایەنەکانەوە هەر لە دروستکردنی جیمێلیکی تۆکمە و دانانی سکویرتی و پاسەوۆردێکی بەهێز و ژمارەی مۆبایلی خۆیان بۆسەر ئەکاونتەکانیان کە ئەوە تاڕادەیەکی زۆر باش ئەیانپاریزێت لەهاککردن.

نوسینی : Hareez Kareem

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.