هیچ سه‌رزه‌نشتی خۆت مه‌که‌ گه‌ر تا ئێسته‌ گوێت له
FLASHTOOLنه‌بووبێت

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆگرامه‌ ته‌نها پشتگیری مۆبایله‌کانی سۆنی ده‌کات
لهXperia Z ULTRAبۆSony Xperia Z10
په‌یوه‌ندێکی به‌هێزی هه‌یه‌ پینه‌کردنی ، وه کاری پرۆگرامه‌که‌ زۆر یارمه‌تی ده‌ره‌وه‌ بۆ به‌کارهێنه‌رانی
و وه دانانی ڕوومێکی نافه‌ڕمی بۆ سه‌ر مۆبایله‌که‌

BootLOADERبۆ کردنه‌وه‌‌ی
که زۆر ئاسان و خێرا کاره‌که‌ی خۆی به‌رێوه‌ ده‌بات به‌ڵات تا ئه‌مرۆ پشتگیری وه‌شانی نوێی ئه‌ندرۆید نه‌ده‌کرد
ئه‌و وه‌شانه‌ نوێیه‌ش که ناسراوه‌ به نیوگه‌ت ٧.١

ڕه‌نگه لات ببێ به پرسیار
BOOTLOADER چیه؟
بوتله‌ود‌ه‌ر هه‌ر به‌وجۆره‌ی که له ناوه‌که‌یه‌وه‌ دیاره‌ نه‌رمه واڵه‌یه‌که‌ که پێش ئه‌وه‌ی ڕامی سه‌ره‌کی
مۆبایله‌که‌تان ده‌ست بکات به کارکردن وه به‌ ئامێره‌که‌تان ئه‌لێت چی زانیاریه‌ک بۆ ده‌ست پێکردن پێویسته‌ له کوێشه‌وه‌ بیخوێنێته‌وه‌
زۆرێک له مۆبایله‌کانی ئه‌ندرۆید ئه‌‌مه‌یان قفل بووه‌ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه‌
بۆچی پێویسته‌ بوتله‌وده‌ر بکه‌ینه‌وه‌ ؟
١. بۆ دانانی ریکۆڤه‌ری نافه‌رمی له‌سه‌ر مۆبایله‌که‌مان وه‌ک
TWRP , CWM
٢. بۆ دانانی ڕوومی نافه‌رمی
٣. روت کردن

وه له ئێسته‌دا پرۆگرامی فلاشتوڵ دوای نوێکردنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌که‌ بۆ وه‌شانی ٠.٩.٢٣.٠ ئێسته پشتیری نیوگه‌ت ده‌کات
ئه‌توانی بۆ ئه‌و و‌‌ه‌شانه‌ش به‌ کاری بهێنێت

گه‌ر ئه‌ته‌وێت پرۆگرامه‌که‌ دابگریت
به‌سته‌ری داگرتن له ماڵپه‌ری فه‌رمی
http://www.flashtool.net/downloads.php

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.