لە ئێستادا لە سەرتاسەری جیهاندا، کێبرکێیەکی بەهێز هەیە لە نوێوان کۆمپانیا تەکنەلۆژیەکان لە دروست کردنی بەهێزترین و باشترینی بەرهەمە تەکنەلۆژیەکان و لەسەرووبەندی هەموشیانەوە پیشەسازی مۆبایلە هۆشمەندەکان لە بەهێزترینی کێبرکێیەکانە لە نێوان زلهێزەکانی تەکنەلۆژیا.
کێبرکێکانیش لەسەر چەند بنەمایەکن،  ئەوانیش کە بریتیە لە تایبەتمەندی و کوالیتی و نرخ ….هتد
پێش ئەوەی تەماشای هەرمۆبایلیک و تایبەتمەندیەکانی بکەین پێویستیمان بە سەیرکردنی نرخەکەیەتی بەجۆرێک کە لەم ساڵانەی دوایدا نرخی موبایل بەرزبۆتەوە ئەمەش وای کردووەکە تاراددەیەک قورس بێت بو تیگەشتن لەوەی کە بۆچی بەردەوام لە بەرز بونەوەدایە!

لەم بابەتەدا ریزبەندی هەندێک لەو ئامێرانە دەکەین کە لە ئێستادا باس و خواسی لەسەرە بە گوێرەی نرخەکانی:

ڕیزبەندی باشترین موبایلەکانی اندرۆید بۆ مانگی ئۆکتۆبەری 2017 بەم شێوەیەیە لە بەبەراوردی نرخەکانیان:
بۆ ئەمساڵ باشترین مۆبایل نرخەکەی زیاتر لە 900$ تێپەراندووە ئەم موبایلانەی هەڵمان بژاردوون هەموویان هاوبەشن لەوەی لەسەر هەمان سیستەم کاردەکەن و تاراددەیەکی زۆر لەیەوەکە نزیکن لە تایبەتمەندیەکانیان، کەواتە! ئەمە یەکێکە لەو خاڵانەی کە تا راددەیەک جێگای سەرسوڕمانە بۆچی ئەو نرخانە ئەوەندە جیاوازان؟! ئایا ئەم جیاوازیە هۆکارەکەی چیە ؟
بۆ نمونە ئەوەیە کە onepuls5 کە هەمان پارچەن لەگەڵ galaxy note8 بەڵام oneplus 5 بەتەواوی نیوەی نرخی
galaxy note 8 ە جێی سەرنجە کە هەرزانترین موبایل لەم لیستەیا note 8 نییە بەڵکو version googl pixel 2 xl (128GB کە نرخەکەی 950$
دەتوانن کلیک لەسەر هەریەک لە مۆبایلەکان بکەن و تەواوی تایبەتمەندیەکانی ببینن

 

BrandPhonePrice
(64GB)
Price
(128GB)
OnePlus5$480$540
HTCU11$550$630
SonyXperia XZ1 Compact$600
SamsungGalaxy S8$625
GooglePixel 2$650$750
SonyXperia XZ1$650
EssentialPhone$700
SamsungGalaxy S8+$725
LGV30$810
MotoZ2 Force$810
GooglePixel 2 XL$850$950
SamsungGalaxy Note8$930

 
ئامادەکردنی : سارێژ عثمان

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.