تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر یەکێکە لە سەرکەوتووترینی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی جیهان و پێگەیەکی تایبەتی خۆی هەیە لەلایەن خەڵک بە گشتی و لەلایەن سەرکردە سیاسی و کەسایەتیە جیهانیەکان.

بەڵام هەندێک تایبەتمەندی جیاوازی هەیە ، کە هەندێک جار بوەتە جێگای رەخنەی زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئەم تۆڕە.

یەکێک لە جیاوازیەکان ئەوەیە کە لەگەڵ هەر پۆستێک(تویت)ێک لەم تۆڕە ناتوانی زیاتر لە ١٤٠ پیت(کاراکتەر)بنوسی.چونکە سنوری بۆ داندراوە، بۆیە لە وانەیە نەتوانی تەواوی قسەکانت دەرببری لە ١٤٠ پیت دا.

لە ئێستادا چەند دەنگۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە تویتەر بڕیاری داوە کۆمەڵێک گۆڕانکاری بکات، وە یەکێک لە گۆڕانکاریەکان بریتی دەبێت لە زیادکردنی سنوری نوسینەکان لە ١٤٠ بۆ ١٠٠٠٠ .بەمەش ئاسانکاریەکاریەکی باش دەبێت بۆ بەکارهێنەران.

هەروەها بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەک، لە ١٩ ی ئەم مانگەدا ئەم گۆڕانکاریانە روو دەدەن.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.