تا دێت رۆژ بە دوای رۆژ بەکارهێنانی ئینتەرنێت و ماڵپەرەکانی ناو ئینتەرنێت بە گشتی و ماڵپەڕە کۆمەڵایەتیەکان بە تایبەتی زیاتر و زیاتر دەبێت و تا دێت سنوری ئینتەرنێت بەرفراوان تر دەبێت، یەکێکیش لەو هۆکارانە بڵاوبونەوەی مۆبایلە هۆشمەندەکانە کە لەم چەند ساڵەی کۆتایدا بە ریژەیەکی بەرچاو بەربڵآو بۆتەوە و گەشەی سەندەوە لە جۆر و تاییبەتمەندیەوە وە هۆکارێکیش بۆ زۆر بەکارهێنانی ئینتەرنێت بەم ریژەیە زۆرە خێرای زۆری مۆبایلە هۆشمەندەکانە .
هەموو ساڵێک بە وێنە هێڵکاری ئاماری بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە یەک خولەکدا بڵاودەکرێتەوە، کە تێیدا بەشێوەیەکی گشتی لە ٦٠ چرکەدا لە بەشیک لە ماڵپەرە گشتی و کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکریتەوە لەگەڵ کڕین لە ماڵپەڕە ئۆنڵاینەکاندا .
بۆ ئەمسالی ٢٠١٧ دا ئامارەکە بەم شێوەیەیە :
– فەیسبوک : ٩٠٠ هەزار کەس دێتە ناو فەیسبوک لە خولەکێکدا .
– یوتیوب : لە خولەکێکدا سەیری ٤.١ ملیۆن ڤیدیۆ دەکرێت .
– گووگڵ : ٣.٥ ملیۆن جار لە خولەکێکدا سێرچ دەکرێت .
واتس ئەپ : ١٦ ملیۆن نامە لە خولەکێکدا دەنێردرێت .
تویتەر : ٤٥٢ هەزار جریوە(پۆست) لە خولەکێکدا دەکرێت .
کڕین لە ئینتەرنێت : دەگاتە ٧٥١,٥٢٢ دۆلار کڕین لە ئۆنڵاین لە هەر ٦٠ چرکەیەکدا .
هیڵکاری ئاماری بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە یەک خولەکدا لە ساڵی ٢٠١٧ دا :
هیڵکاری ئاماری بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە یەک خولەکدا لە ساڵی ٢٠١٦ دا :